Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وه‌زاره‌تی دارایی، دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 6ـی راگەیاند

 

هەولێر-KDP.info-  وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی بە دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دەست پێ کرد.


بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ به‌روارى 13/8/2017، مووچه‌ى مانگى 6 ى ساڵى 2017 ى دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت.
ڕۆژانى دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ش به‌روارى 14-15/8/2017، مووچه‌ى مانگى 6 ى ساڵى 2017 ى یه‌كه‌كانى (80 و 70) ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.
ڕۆژانى چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ به‌روارى 16-17/8/2017، مووچه‌ى مانگى 6ى ساڵى 2017 ى فه‌رمانده‌ى  پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى و فه‌رمانده‌ى پۆلیسى به‌رگرى و فریاكه‌وتن دابه‌ش ده‌كرێت.