كه‌ریم قادر
چۆن هه‌ندێ كه‌س به‌بۆیه‌كردنی(ره‌شكردنه‌وه‌ی) سه‌ر و سمێڵیان بۆ شاردنه‌وه‌ی رووخساری راسته‌قینه‌یان، فێڵ له چاوی ته‌ماشاكارانیان ده‌كه‌ن، به‌هه‌مان شێوه رۆشنبیر، بزنسكار و سیاسه‌تكاره‌دووڕووه‌كان به خوێندنه‌وه‌ی رووداوه‌كان به مه‌زاجی كه‌سیی خۆیان و قه‌به‌كردن و گه‌وره‌كردنی مه‌ترسییه‌كان، فێڵ له‌هاووڵاتیان ده‌كه‌ن، كه له كورترین پێناسه‌دا له‌م هه‌وڵه‌یاندا به شێوه‌ی (ئه‌خلاق و نائه‌خلاقی) ده‌یانه‌وێ خۆیان به‌سه‌ر مه‌یداندا بسه‌پێنن.
ئه‌و ته‌رزه‌كه‌سانه له كار و كردار و هه‌وڵی رۆژنه‌یاندا بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه‌كانیان ته‌نیا زاراوه‌كان ریز ده‌كه‌ن، بێئه‌وه‌ی رسته‌كانیان مانابه‌خش بن. ئاخر چ مانایه‌كی هه‌یه پاره‌دارێكی هه‌ڵتۆقیو، سیاسه‌تكار، رۆشنبیرێكی فاشیل یا رۆژنامه‌نووسێكی عه‌یبدار قسه له‌سه‌ر مه‌ینه‌تیی هه‌ژاران بكات، له‌كاتێكدا هه‌موو مه‌به‌ست و ئامانجێكیان ره‌واجیدان به ماددی و مه‌عنه‌ویی كه‌سایه‌تی خۆیان بێت له‌سه‌ر حسابی مه‌ینه‌تی هه‌ژاران، كه عاده‌ته‌ن له‌م دیارده‌یه‌دا، مه‌ینه‌تیی جه‌ماوه‌ر ده‌كرێته پرد. به‌پوختیتر دووڕوویی ره‌فتارێكی خه‌ته‌رناكه، چونكه بۆ خۆشاردنه‌وه و ده‌ربازبوون، زیاتر له ده‌روویێكی هه‌یه.
دووڕووه‌سیاسییه‌كانی كوردستان، به‌رده‌وام له‌كاتی رووداوه‌كاندا به عه‌كسی شه‌پۆل ره‌واجیان به مه‌به‌سته‌كانیان داوه. ئێجا بۆئه‌وه‌ی هاووڵاتی به ریزكردنی زاراوه‌كانی ئه‌وانه فریو نه‌خوات و ده‌ستبه‌رداری مافی ره‌وای خۆی نه‌بێت، نموونه‌یه‌كی زیندووی ناو خه‌باتی رزگاریخوازی كوردستان به یاد ده‌هێنینه‌وه:
كاتێك له ئاداری ساڵی 1975 گه‌له‌كۆمه له شۆڕشی ئه‌یلوول كرا، سه‌ركردایه‌تیی شۆڕش له بڕیارێكی حه‌كیمانه‌دا له‌پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی كوردستان به گشتی و ناوچه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی شۆڕش بڕیاری به كاتی راگرتنی خه‌باتی چه‌كداری دا، به‌ڵام ئه‌وكاتیش هه‌بوون بۆ مه‌به‌ستی خۆیان دژی ئه‌و بڕیاره بوون. ئاخر له‌وكاتدا هه‌ر جووڵانه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری گه‌مه‌كردن بوو به چاره‌نووسی گه‌ل. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی باوه‌ڕی به‌خۆی و به ره‌وایی دۆزه‌كه‌وه هه‌بوو، كاریگه‌ر نه‌بوو به‌و دووڕووییه و نه‌چووه ژێرباری هاشوهوشی دووڕووه‌كان. ئێستایش دووڕووه‌كان به عه‌قلیه‌تی سه‌رمێزی خواردنه‌وه و به ریزكردنی كۆمه‌ڵێك زاراوه‌ی ناڕوون، دژی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی وه‌ستاونه‌ته‌وه و داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم ده‌كه‌ن، كه نه ئه‌وه‌ی پێشوویان نه ئه‌وه‌ی ئێستایان، له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی نییه و نه‌بوو. به مانایه‌كی دی، ئه‌گه‌ر به‌شێك له هۆكاری كێشه و قه‌یرانه‌كانی كوردستان ئه‌نجامی‌هه‌ڵه و نابه‌رپرسیاره‌تیی هه‌ندێ له به‌رپرسانی ئێستا و پێشووی حكوومه‌ت بێت، به‌شێكی زۆریشی په‌یوه‌سته به وابه‌سته‌ییی كوردستان به عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی فاشیل. بۆیه جووڵانه‌وه‌ی نه‌خێر له‌ئێستادا دژ به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی به‌هه‌ر پاساو و بیانوویه‌ك بێت، له‌لایه‌ك هه‌وڵێكه‌بۆ خۆبه‌ستنه‌وه‌به‌ده‌وڵه‌تێكی فاشیل، له‌لایه‌كی دیكه‌وه كاركردنه بۆ درێژه‌دان به سیاسه‌تی نكۆڵی‌كردن له مافی سرووشتیی كوردستانیان. به واتایه‌كی دی، چۆن هاووڵاتیانی كوردستان به هه‌ڵبژاردنی كاتی گونجاو بۆ درێژه‌دان به شۆڕش وه‌ڵامی دووڕووه‌كانیان دایه‌وه و پیلانه‌كه‌یان له گۆڕ نا، ئێستایش به به‌ڵی بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، وه‌ڵامی دووڕووه‌دیاره‌كان و هه‌لپه‌رستانی پشت په‌رده‌كان ده‌داته‌وه.