Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نەجیبە نەجیب: پارەی 2017ـی گەنم و جۆی جووتیارانی هەرێم دابەش دەكرێت

 

هەولێر-KDP.info- پارەی 2017ـی گەنم و جۆی جووتیارانی هەرێم دابەش دەكرێت، كە بڕەكەی 100 ملیار دینارە و، ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش دەڵێ، لە 2017ـدا كوردستان ملیۆنێك و 200 هەزار تۆن گەنمی بەرهەم هێناوە.

(نەجیبە نەجیب) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "لەو ماوەیەدا پارەی جووتیارانی هەرێم هیی ساڵی 2017 دەدرێت، ڕەزامەندیی لەسەر دراوە و تەنیا رۆتیناتی ئیداری ماوە، لەگەڵ تەواوبوونی ئەو رۆتینیانە پارەكە دابەش دەكرێت، كە بڕەكەی 100 ملیار دینارە.

(نەجیب) گوتیشی، "هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2017ـدا ملیۆنێك و 200 هەزار تۆن گەنمی بەرهەم هێنابوو، عێراق لە دژی ئێمە بڕیارێكی دەركرد و رایگەیاند، نابێت 17% زیاتر لە هەرێمی كوردستان وەربگیرێت، ئەمەیش وای كرد كە جووتیاران باوەڕیان بە حكوومەتی عێراق نەمێنێت و ناچار بوون بە نرخێكی هەرزانتر كە جووتیار هەبوو بە 230 هەزار دینار تۆنی بە بازرگانانی عەرەب فرۆشتووە، عێراق بەو شێوەیە زوڵمێكی گەورە لە كورد دەكات و جیاوازی لە نێوان و هەرێم و شوێنەكانی دیكەدا دەكات، ئەمەیش بۆ ئەوەیە هەرێم زیان بكات".

 

ڕابین شێروانی