لەم ڕۆژانەدا لێدوانی برێت ماکگۆرك دەربارەی ڕیفراندۆم درا، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین، مەرج نییە هەرچیی ئەو گوتوویەتی درووست بێت! ئەویش مرۆڤە، دەکرێت زۆر شت بڵێت و درووست نەبێت و هەڵە بکات.
دەبێت گەلی کوردستان خۆی لە شوێنی خۆی بڕیار بدات.
ئەو وتانەی بریت ماکگۆرك دژن بە پەیماننامە و بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ و مافی گەلان و پڕۆسەی دیموکراسی، بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر ئەم بابەتانە دەخەینە ڕوو:
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆنگره‌ی (سان فرانسیسكۆ)یساڵی 1945، له‌دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهانیدا، مافی چاره‌نووسی گرته‌خۆی. ئه‌و مافه له ده‌قی بڕگه‌ی دووی مادده‌ی یه‌كه‌م، له ناو ئامانج و بنه‌ماكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا داندرا، ئه‌و بڕگه‌یه ده‌ڵێت: "گه‌شه‌كردن به په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوان نه‌ته‌وه‌كان، له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له یه‌كتر، كه پێویست ده‌كات گه‌له‌كان له ماف‌دا یه‌كسان بن و هه‌ر یه‌كێكیان مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ، كه چاره‌نووسی خۆی دیاری بكا و، كاره پێویسته گونجاوه‌كانی تر بگیرێنه به‌ر بۆ پشتیوانیی ئاشتیی گشتی"، لێره تێبنی ئەوەیە، وشەی (ده‌وڵه‌تان)ی به‌كار نه‌هێناوه، به‌ڵكو ته‌نیا زاراوه‌ی (نه‌ته‌وه‌كان، گه‌لان)ی به‌كار هێناوه، چونكه ئه‌وه نه‌ته‌وه و گه‌لانن، كه شێوه‌ی ده‌وڵه‌ت و ئه‌و حوكمڕانی و سه‌روه‌رییه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، كه ده‌یانه‌وێت له سایه‌یدا بژین. جارێكی تر باسی مافی چاره‌نووس له مادده‌ی 55ی به‌شی نۆیه‌مدا دێته پێشه‌وه، كه ئه‌م بهشهتایبهته به هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، مادده‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه: (نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان) ئاره‌زوو ده‌كات هۆكاره‌كانی سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی، كه پێویستن بۆ دروستبوونی په‌یوه‌ندیی درووست و دۆستانه له‌نێوان گه‌لاندا دابین ببێت، له سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له‌و بنه‌مایه‌ی داوای یه‌كسانیی نێوان گه‌لان له ڕووی مافه‌وه ده‌كات، هه‌ر یه‌كێك له‌و گه‌لانه مافی خۆیه‌تی چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات".
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت به چه‌سپاندنی مافی گه‌لان، له دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیاندا به‌رده‌وام بوو و، (پێگه‌ی یاسایی) مافی چاره‌نووسی له بنه‌ماوه (Principle) بۆ ماف (Right) گۆڕی. جیاوازیی نێوانیشیان بریتییه له‌وه‌ی، كه(ماف) سیفه‌تی یاسایی پابه‌ندكاری هه‌یه بۆ ئه‌نجامدان و جێبه‌جێكردن، ئه‌وه‌تا یاسای نێوده‌وڵه‌تی به‌م شێوه‌یه ده‌ربڕین له مافی چاره‌نووس ده‌كات، كه مافێكی چه‌سپاوه، واته خاوه‌ن هێزی فه‌رمانده‌ره. گۆڕینی پێگه‌ی یاسای (مافی چاره‌نووس) بووه هۆی ئه‌وه‌ی ببێت به مافێكی یاسایی جیهانی (Universal Right)، هاوشێوه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ (Universal Human Rights). ) واته ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كان له ده‌ستووره‌كانی خۆیاندا به ڕوون و ئاشكرا باسی بكه‌ن یان نا، مافی چاره‌نووس هه‌ر مافێكی شه‌رعی و یاسایی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت و، له چوارچێوه‌ی په‌یمانی نه‌ته‌وه‌یه كگرتووهكاندا و ئه‌و په‌یمانانه‌ی له‌م ڕووه‌وه ده‌ریكردوون، مافى دیاریكردنى چاره‌نووس بۆ هه‌موو گه‌لان به‌بێ جیاوازی مسۆگه‌ر كراوه. هه‌روه‌ها، بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان شه‌رعیه‌تی یاساییان به‌م مافه دا و، كردیانه به‌شێكی دانه‌بڕاو له سیستمی مافه‌كانی مرۆڤ و، واتای نوێی بۆ دروست بوو، چونكه په‌یمان و په‌یماننامه‌كانی مافی مرۆڤ بوونه بنه‌مای یاسادانانی وڵاتانی هاوسه‌رده‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رده‌می نوێ، دابه‌شبوونی له‌ناو گه‌لێ وڵات‌دا به‌خۆیه‌وه بینی، كه هه‌ندێك جار بوونه مایه‌ی كوشتار و شه‌ڕ له دژی كه‌مینه ئیتنی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.
كۆمه‌ڵه‌ی گشتی له بڕیاری ژماره 545 له ساڵی 1952دا، گوتی: كه پێویسته په‌یماننامه‌ی تایبه‌ت به مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان و، په‌یماننامه‌ی تایبه‌ت به مافه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كەلتوورییهكان، مادده‌ی تایبه‌تیان تێدا هه‌بێت، كه زامنی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس بن بۆ گه‌لان. به‌وپێیه‌ش له كانوونی یه‌كه‌می (1952) دا بڕیاری ژماره673ی ده‌ركرد، كه به‌پێی ئه‌و بڕیاره مافی گه‌لان له دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیانەوە كرا به مه‌رجێكی پێویست، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌لانه به هه‌موو مافه سیاسییه‌كانی خۆیان بگه‌ن، پێویسته هه‌ر ئه‌ندامێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مافی چاره‌نووس بۆ گه‌لانی تر بپارێزێت و ڕێزی لێ بگرێت.
له پاش ئه‌و راپۆرتانه‌ی، كه لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له ڕێی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه پێشكه‌شیانی كرد، له ساڵی 1960دا بڕیاری ژماره1514 ده‌رچوو، كه تایبه‌ت بوو به به‌خشینی سه‌ربه‌خۆیی به وڵات و گه‌لانی داگیركراو، كه بڕیارێكی گرینگ بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كرایه ته‌وه‌ری پاڵپشتی بۆ گشت بڕیاره‌كانی دواترى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به مافی چاره‌نووس، ئه‌و بڕیاره ده‌ڵێت: "مافی گه‌لانه، به‌بێ جیاوازی، چاره‌نووسی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایه‌تی و كەلتووریی خۆیان دیاری بكه‌ن، له كاتێكی نزیكدا هه‌نگاو بنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌لانه‌ی سه‌ربه‌خۆییان وه‌رنه‌گرتووه، سه‌ربه‌خۆییی ته‌واو به ده‌ست بهێنن، هیچ بیانوویه‌ك بۆ دواخستنی ئه‌م كاره نه‌هێنرێته‌وه، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ده‌بێته پشتگوێخستن بۆ مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ و دژ به په‌یمانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێت، ده‌بێته ڕێگری له ئاشتی و هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی".
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دوای ئه‌و ماوه‌یه بڕیاری فراوانكردنی بواری پیاده‌كردنی مافی چاره‌نووسی دا، له ڕێی ده‌ركردنی بڕیاری 2200ی ساڵی 1966ـه‌وه، كه دوو په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌خۆ گرتبوو، په‌یمانی یه‌كه‌م تایبه‌ت بوو به "مافه‌مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان"، په‌یمانی دووه‌م تایبه‌ت بوو به "مافه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان"- ئه‌م دوو په‌یمانه له‌ساڵی 1976دا كهوتنهواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌مه‌ش چه‌سپاندنێكی یاسایی ته‌واوی مافی چاره‌نووس بوو بۆ گشت گه‌لان، ئه‌و مافه‌ی كرده یه‌كێك له مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ. مادده‌ی یه‌كه‌می هه‌ردوو په‌یمانەکە ده‌قێكی یه‌كانگیری له باره‌ی دیاریكردنی چاره‌نووسه‌وه له‌خۆ گرت، كه بریتییه له "هه‌موو گه‌لان مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان هه‌یه و به‌پێی ئه‌م مافه له دیاریكردنی پێگه‌ی سیاسیی خۆیان ئازادن و له مسۆگه‌ركردنی گه‌شه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووریی خۆیان ئازادن". دوای ئه‌وه كۆمه‌ڵه‌ی گشتی هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی پێشتری سه‌باره‌ت به مافی چاره‌نووسی له یه‌ك بڕیاردا كۆ كرده‌وه، به مه‌به‌ستی یه‌كخستنی واته‌ی بیرۆكه‌كه و جێبه‌جێكردنی، ئه‌وه‌بوو بڕیاری ژماره 2625 له ساڵی 1970 ده‌رچوو، ڕاگه‌یاندنی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی دۆستانه و هاوكاریی نێوان ده‌وڵه‌تان به‌پێی په‌یمانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌خۆ گرت. كۆمه‌ڵه‌ی گشتی دووباره له بڕیاری ژماره3787 له 12ی كانوونی یه‌كه‌می 1972 گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و جه‌ختی كرده‌سه‌ر (مافی گه‌لان له دیاریكردنی چاره‌نووسیان و له ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و شه‌رعیبوونی ڕژیمهكانیان، به هه‌موو ئه‌و ئامرازانه‌ی به‌رده‌ستن، له‌گه‌ڵ په‌یمانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا گونجاون)، هەروەها له بڕیاری ژماره 3970 له ساڵی 1973دا، داوای له گشت وڵاتانی ئه‌ندام كرد ددان به مافی گه‌لان له دیاریكردنی چاره‌نووسیان و له سه‌ربه‌خۆییدا بنێن، هاوکات داوای پێشكه‌شكردنی پشتیوانیی ماددی و واتایی و گشت یارمه‌تییه‌كى بۆ ئه‌و گه‌لانه كرد، كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تێده‌كۆشن.
به‌هۆی ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی، كه بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌ڵسوكه‌وته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هێنایانه كایه‌وه، مافی چاره‌نووس بووه خاوه‌نی ئه‌و بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه فه‌رمانده‌رانه‌ی، كه ڕێككه‌وتننامه‌ی (ڤیه‌ننا)ی ساڵی 1969 جه‌ختی له‌سه‌ریان كرده‌وه، چونكه مافى دیاریكردنى چاره‌نووس سیفه‌تی بنه‌مای یاسایی هه‌یه، به یه‌كێك له بنه‌ماكانی یاسای گشتیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ژمێررێت، جا سه‌رچاوه‌كه‌ی عورفی نێوده‌وڵه‌تی بێت، یان ڕێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه گشتییه‌كان بێت، كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به گشتی په‌سه‌ندیان ده‌كات.
زۆر له زانایانی یاسایی جه‌ختیشیان له‌وه‌كردووه، كه دیاریكردنی چاره‌نووس له ڕێی بڕیار و پراكتیزه‌كردن له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، به پشتبه‌ستن به په‌یمانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌وتنی به‌خۆوه دیوه، هاوکات بووه‌ته مافێكی یاسایی، كه مافی وڵاتان و گه‌لانی له سه‌ر بنیات ده‌نرێت و، پابه‌ندی نێوده‌وڵه‌تییان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت. به‌م شێوه‌یه، هه‌وڵی هه‌ندێ لایه‌ن بۆ شێواندن و به‌لاڕێدابردنی مافی گه‌لان له دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان له ڕێی بانگه‌شه بۆ ئه‌وه‌ی، كه مافی دیاریكردنی چاره‌نووس ده‌بێته مایه‌ی سه‌رگه‌ردانی و كێشه له نێوان نه‌ته‌وه و وڵاتاندا، ده‌چێته چوارچێوه‌ی كاركردن بۆ به‌كۆیله‌كردنی گه‌لان و به‌ستنه‌وه‌یان به ده‌سەڵاتێکی ناشه‌رعییه‌وه. ئه‌وه‌تا بینیمان چۆن جێبه‌جێكردنی ئه‌م بۆچوونه شێواوه به‌سه‌ر گه‌لی كورددا، به بێبه‌شكردنی له مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی له پاش یه‌كه‌م شه‌ڕی جیهانه‌وه، بووەتە مایه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌له له ڕێی سیاسه‌تی سه‌ركوتكردن، كه له ڕاگواستن و عه‌ره‌باندن و به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك گازی كیمیایی و هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفال و جینۆساید خۆی نواند، بۆیه بڕیاری وڵاتانی زلهێزی ئه‌و سه‌رده‌مه به قوربانیدان به گه‌لی كورد، خۆی بووه مایه‌ی سه‌رگه‌ردانی و ململانێ و شه‌ڕ و، ئه‌وه ڕێگه‌دان به‌م گه‌له بۆ پیاده‌كردنی مافی خۆی له دیاریكردنی چاره‌نووس و دواڕۆژی خۆی نه‌بوو، كه بووه مایه‌ی ئه‌م هه‌موو كاره‌ساته؟! ئه‌گه‌ر گه‌لان مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان پێ بدرێت، ئه‌وسا هیچ بیانوویه‌ك بۆ گریمانه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی و پاشاگه‌ردانی له‌ئارادا نابێت. له كۆتاییدا، نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو هاتن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر و قووڵتر جێبه‌جێكردن و پیاده‌كردنی دداننانی نێوده‌وڵه‌تی به مافی بڕیاردان بۆ دیاریكردنی چاره‌نووس تیایاندا به‌رجه‌سته ببێ، ئه‌ویش دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی (یه‌كێتیی سۆڤیێت)، كه به هۆیه‌وه نه‌ته‌وه و گه‌لانی جیاجیا سه‌ربه‌خۆییی خۆیان ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌بوو (ستونیا، لاتڤیا، لیتوانیا) سه‌ربه‌خۆییی ته‌واوی خۆیان ڕاگه‌یاند و، (یۆگۆسلاڤیا)ی جاران له‌ت بوو، بوو به حه‌وت ده‌وڵه‌تی وەک: (سربیا، كرواتیا، بۆسنیا هرزۆگۆڤینا، مه‌كدۆنیا، سلۆڤینیا، مۆنتنیگرۆ و، كۆسۆڤۆ).
ئامرازه ڕێگه‌پێدراوه‌كان له چوارچێوه‌ی پیاده‌كردنی مافی چاره‌نووسدا:
- دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن سه‌روه‌ری.
- ئاره‌زووی ئازادیی جیابوونه‌وه له ده‌وڵه‌تێك و بوون به به‌شێك له ده‌وڵه‌تێكی تری سه‌ربه‌خۆ.
- گواستنه‌وه‌ی ئازادانه بۆ ڕژێمێكی سیاسی به پێی ئاره‌زووی گه‌ل.
له په‌یمانی (ڤیه‌ننا)ی ساڵی 1993 یه‌كلا كرایه‌وه، له‌و كۆنگره‌یه‌دا، كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت مافه‌كانی مرۆڤ ڕێكی خستبوو. ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی ده‌ركه‌وتنی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس له پاش په‌یمانه‌كه‌ی ڤیه‌ننا و، ئه‌م كاروانه درێژه‌ی پێشكه‌وتنی یاسایی و ئه‌زموونی وڵاتان، به‌م شێوه‌یه:
1- مافی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و گۆڕینی شێوه و سرووشتی ئه‌و ده‌وڵه‌ته وه‌ك ئه‌وه‌ی له(یه‌كێتیی سۆڤیێت) و (چیكۆسلۆڤاكیا)دا ڕووی دا.
2- مافی خۆكێشانه‌وه و جیابوونه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له (به‌نگلادیش) و (ئه‌ریتیریا) ڕووی دا.
3- مافی ئۆتۆنۆمی بۆ كۆمەڵانی دیاریكراو و ده‌ستنیشانكراو له ڕووی ناوچه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له نه‌ته‌وه و زمانه‌كانی چوارچێوه‌ی كۆنفیدراڵهكاندا باوه.
4- مافی ڕزگاربوون له داگیركاریی ده‌ره‌كی، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌فریقا و ئاسیا و كاریبیدا ڕووی دا.
5- مافی پاراستنی ویستی سه‌ربه‌خۆییی گه‌لێك، كه له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودایه، وه‌ك ئه‌وه‌ی دوورگه‌ی (مایوتی) له (كۆمۆرۆس) و له (پۆرتۆریكۆ) هه‌یه.
6- مافی یه‌كگرتنه‌وه‌ی وڵاته دابه‌شكراوه‌كان، وه‌ك ئه‌وه‌ی له (ئه‌ڵمانیا) ڕووی دا.
7- ئه‌و كه‌مینه و گرووپانه‌ی بوونی سیاسی و یاسایی‌ی گه‌وره‌یان هه‌یه، مافی خۆیانه ددانیان پێدا بنرێت، وه‌ك له مادده‌ی 27ی په‌یمانی مافهسیاسی و مه‌ده‌نییه‌كانی جاڕنامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی له 1992دا هاتووه سه‌باره‌ت به مافه‌كانی كه‌سانی سه‌ر به نه‌ته‌وه، یان كه‌مینه، یان ئایین، یان زمانێكن.
8- مافی چاره‌نووسی ناوخۆیی له ئازادیی هه‌ڵبژاردنی شێوه‌ی حكوومه‌ت، به شێوه‌یه‌كی ڕوونتر له هه‌ڵبژاردنی شێوه دیموكراسییه‌كه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له (هاییتی) ڕووی دا.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و شێوازه‌كانی پیاده‌كردنی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس:
زۆربه‌ی ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى، كه مافی دیاریكردنی چاره‌نووس له ڕێی ئامرازه‌كانی ئاشتی و دیموكراسیی ددانپێدانراوهوه، وه‌ك ده‌نگدانی گشتی و ڕاپرسیی گشتی، یان لە رێی هه‌ر ئامرازێكی تر‌ى ئاشتیانه‌وه پیاده بكرێت. ته‌وه‌ری ئه‌م ئامرازانه‌ش بریتی بوو له ده‌نگدانی گشتی و ڕاپرسی، چونكه ئه‌مانه له لایه‌كه‌وه ئامرازی ده‌ستووری سروشتیی یاسادانانی ناوخۆیین، له لایه‌كی تره‌وه له ڕووی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر هه‌یه، كه له ڕێی ده‌نگدانی ڕاسته‌وخۆوه ڕاوێژ له (گه‌ل) له باره‌ی ئاره‌زووی بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی وه‌رده‌گرن، كه كۆمه‌ڵه‌ی گشتی له بڕیاری ژماره 637 له كانوونی یه‌كه‌می 1952 له باره‌ی مافی چاره‌نووسه‌وه جه‌ختی لێ كردووه، كه ده‌ڵێت: "ئاره‌زووه‌كانی گه‌ل له ڕێی ده‌نگدانی گشتی، یان هه‌ر ئامرازێكی تری دیموكراسی و ددانپێدانراوهوه جه‌ختی لێ ده‌كرێته‌وه و ددانیان پێدا ده‌نرێت، باشتر وایه ئه‌و كاره له‌ژێر چاودێریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ئه‌نجام بدرێت"، لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ هه‌مان ده‌قی له بڕگه‌ی دووی مادده‌ی یه‌ك و له مادده‌ی 48ی پرۆژه‌ی ڕێككه‌وتنی مافه‌كانی مرۆڤدا دووپات كرده‌وه.
ڕاپرسیی گشتی و ده‌نگدانی گشتی له حاڵه‌تی (سوودان، مۆریتانیا، کینیا، هیندستان و نایجیریا)دا به‌كار هێنران. ئه‌گه‌ر گه‌لێكیش دووچاری نكۆڵی‌كردن له مافه‌كانی له لایه‌ن حكوومه‌تی ده‌ستڕۆیشتوو به‌سه‌ریدا بوو، ئه‌وا ئه‌و ڕه‌فتاره به ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ئه‌و گه‌له و به پێشێلكردنی بنه‌ماكانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ده‌ژمێردرێت، له‌وكاته‌دا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناچار ده‌بێت ئه‌و هۆكارانه بگرێته به‌ر كه كۆتایی به‌م ده‌ستدرێژییه دێنن، ئه‌گه‌ر له‌م ڕووه‌وه كه‌مته‌رخه‌م بێت، ئه‌وا ده‌بێته مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی دۆخێكی دژبه‌ری په‌یمان و بنه‌ماكانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی.
ئه‌زموونی وڵاتان له‌جێبه‌جێكردنی مافى بڕیاردان بۆ دیاریكردنى چاره‌نووس:
ساڵانی نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، زنجیره‌یه‌ك ڕاپرسییان به‌خۆوه بینی، كه ئه‌نجامه‌كانیان سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه له ده‌وڵه‌ته سه‌ره‌كییه‌كان بوو. كیشوه‌ری ئه‌ورووپا زۆر له‌و ڕاپرسییانه‌ی به‌خۆوه دی، له ساڵی 1990دا دانیشتووانی (سلۆڤینیا) ده‌نگیان بۆ جیابوونه‌وه له (یۆگۆسلاڤیا) دا و ده‌وڵه‌تی خۆیان دامه‌زراند، هه‌رێمی (ته‌ته‌رستان) له هه‌مان ئه‌و ساڵه‌دا له (ڕووسیا) جیا بووه‌وه، هاوکات له 1991دا هاووڵاتیانی (كرواتیا) ده‌نگیان بۆ جیابوونه‌وه دا و ده‌وڵه‌تی خۆیان ڕاگه‌یاند، دوابه‌دوای ئه‌وان هاووڵاتیانی (مه‌سه‌دۆنیا و جۆرجیا و ئۆكراین) هه‌مان شتیان كرد. دوای ئه‌وه‌ش (بۆسنهییهكان) ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی دا و له (یۆگۆسلاڤیا) جیا بوونه‌وه، ده‌وڵه‌تی (بۆسنیا هرزۆگۆڤینایان) له ساڵی 1992دا دروست كرد، له ساڵی 2006یشدا كۆماری (مۆنتنیگرۆ) له (یۆگۆسلاڤیا) جیا بووه‌وه و (كۆسۆڤا)یش له 2008 هه‌مان كاری كرد. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا (چیكۆسلۆڤاكیا) دابه‌ش بوو بۆ دوو ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی (چیك و سلاڤ). له ئه‌فریقایش، ڕاپرسی له (ئه‌ریتیریا) بووه هۆی وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌ی له (ئیتیوپیا) له‌ساڵی 1993، (باشووری سودان) له2011دا سه‌ربه‌خۆیی له (سوودان) وه‌رگرت. له ئاسیایش (ته‌یمووری ڕۆژهەڵات) له 1999دا سه‌ربه‌خۆییی خۆی له (ئیندۆنیسیا) وه‌رگرت.
پێویسته ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش بكه‌ین، كه هه‌ندێك پرۆسه‌ی ڕاپرسی نه‌بوونه هۆی سه‌ربه‌خۆیی، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌رێمی (كیبیك) له كه‌نه‌دا، حاڵه‌تێكی تریش هه‌یه ڕاپرسی تیایدا ماوه‌یه‌كی زۆره دواكه‌وتووه و تا ئه‌مڕۆیش نه‌كراوه، ئه‌ویش (بیابانی ڕۆژئاوایه) له (مه‌راكش).
چه‌ند خاڵێكی كورت له‌سه‌ر ئه‌و ماددانه‌ی له ده‌ستووری عێراقدا په‌یوه‌ستن به‌م بابه‌ته‌وه و، یاساییبوونی ئه‌نجامدانی ڕاپرسیی گشتی:
ئه‌زموونه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له بواری پیاده‌كردنی مافی دیاریكردنی چاره‌نووسدا، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن، كه شێوازه‌كانی جێبه‌جێكردنی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس جۆراوجۆرن و ڕێگه‌ی جیایان هه‌یه. به‌ڵام ئه‌نجامدانی ڕاپرسیی گشتی بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات، به‌سه‌ر زۆربه‌یاندا زاڵه، لەبه‌ر ئه‌وه‌ی ڕاپرسی یه‌كێكه له گرینگ‌ترین ئامرازه دیموكراسییه ڕاسته‌وخۆكان، كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشوازیی لێ ده‌كات. پێشتر تێگه‌یشتنێكی به‌رته‌سك بۆ بیرۆكه‌ی "ئه‌نجامدانی ڕاپرسی" هه‌بوو، هه‌ندێك پێیان وا بوو، كه ڕاپرسی ده‌بێت له چوارچێوه‌ی وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ریدا ئه‌نجام بدرێت، بەڵام ئه‌زموونه نوێیه‌كان سه‌لماندیان، كه ئه‌م مه‌رجه هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه، چونكه مافی دیاریكردنی چاره‌نووس پشت به‌و بیرۆكه‌یه ده‌به‌ستێت، كه ده‌ڵێت: "گه‌ل خۆی سه‌رچاوه‌ی دهسەڵاته"، به‌م شێوه‌یه ڕاپرسییه‌كانی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس له دنیای ئه‌مڕۆدا له ناو ده‌وڵه‌تێك ئه‌نجام ده‌درێن، كه بوونی هه‌یه، بەڵام ململانێی ناوخۆیی هه‌یه، بۆیه چه‌ند هه‌رێمێك له ده‌سەڵاتی ناوه‌ند جیا ده‌بنه‌وه و سه‌ربه‌خۆ ده‌بن. له زۆربه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌دا به‌ڕێوه‌چوونی ڕاپرسی به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا نه‌بووه، كه ئه‌و گه‌له‌ی ڕاپرسی له باره‌ی چاره‌نووسی خۆیه‌وه ئه‌نجام ده‌دات، تیایدا ده‌ژی، یان به‌پشتبه‌ستن به‌بوونی مادده‌یه‌ك له ده‌ستووری ئه‌و وڵاته‌دا، كه ددان به‌مافی چاره‌نووسدا بنێت، نه‌بووه. چونكه ئاشكرایه، كه گه‌لان به هۆی به‌رده‌وامی سیاسه‌ته‌كانی جیاكاری و سه‌ركوتكردن و دوورخستنه‌وه له لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌وه، په‌نا بۆ بڕیاردان له چاره‌نووسی خۆیان ده‌به‌ن. له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه ده‌بینین له زۆربه‌ی جاره‌كاندا ڕاپرسیی یه‌كلایه‌نه، (ته‌نیا له لایه‌ن ئه‌و گه‌له‌وه كه ده‌یه‌وێت چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات) ئه‌نجام ده‌درێت، نموونه‌ی ئه‌مه‌ش هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یه، كه له ئه‌نجامی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی (یه‌كێتیی سۆڤیێت) درووست بوون و دوایینیان (كۆسۆڤا) بوو له 2008دا. پێش ئه‌وه‌ی بچینه سه‌ر باسی مادده‌كانی ده‌ستووری عێراق، چه‌ند سیفه‌تێكی سه‌ره‌كی هه‌ن، كه له زۆربه‌ی حاڵه‌ته نوێیه‌كانی دیاریكردنی چاره‌نووسدا بوونیان هه‌بووه، هه‌ر له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی (یه‌كێتیی سۆڤیێت)ه‌وه بگره‌تا ده‌گاته ڕاپرسییه‌كه‌ی ساڵی 2011ی (باشووری سوودان)، له‌وانه‌ش:
1- ڕاپرسی له‌وانه‌یه یه‌كلایه‌نه ئه‌نجام بدرێت، بۆ نموونهلهئهوروپا: گشت ئه‌و وڵاتانه‌ی دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی (یه‌كێتیی سۆڤیێت) سه‌ربه‌خۆییان ڕاگه‌یاند، ئه‌و حه‌وت ده‌وڵه‌ته‌ی به‌رهه‌می هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی (یۆگۆسلاڤیا) بوون، له ئاسیا: (ته‌یمووری ڕۆژهه‌ڵات) و، له ئه‌فریقا: (ئه‌ریتیریا)، به‌م دواییه ئه‌و ڕاپرسییه‌ی 10ی ئاداری 2013ی دوورگه‌كانی (فۆكلێندی) جێی ناكۆكیی نێوان (ئه‌رجه‌نتین و بەریتانیا).
2- له‌وانه‌یه ڕاپرسی له ڕێی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه ئه‌نجام بدرێت، مادده‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرا له ده‌ستووردا سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته هه‌بێت (باشووری سوودان)ە.
3- ئه‌نجامدانی ڕاپرسی به چاودێری و هاوكاریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان شه‌رعیه‌تی ته‌واو به ڕاپرسی و به ئه‌نجامه‌كانی ده‌دات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به ئاكامه‌كه‌ی قایلیش نه‌بێت: (ته‌یمووری ڕۆژهەڵات) بە نموونە.
گرینگ‌ترین مادده‌كانی ده‌ستووری عێراق له‌م ڕووه‌وه:
1- له پێشه‌كی ده‌ستووردا هاتووه:
"ئێمه‌ی گه‌لی عێراق به گشت پێكهاته و ڕه‌نگه‌كانییه‌وه، خۆمان به‌وه پابه‌ند كردووه، كه به ئازادی و به هه‌ڵبژاردنی خۆمان بڕیاری یه‌كگرتنمان بده‌ین".
واته ده‌ستووری عێراق له بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر مافی پێكهاته‌كانی گه‌ل له دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان و له سه‌ر بڕیاری (ئازادانه) له باره‌ی یه‌كگرتن له ده‌وڵه‌تێكی فره‌نه‌ته‌وه و ئایینی دیموكرات بنیات نراوه.
2- دوایین ڕسته له پێشهكییهكهدا:
"پابه‌ندبوون به‌م ده‌ستووره پارێزه‌ری یه‌كگرتووییی ئازادانه‌ی گه‌ل و خاك و سه‌روه‌ریی عێراقه". هه‌روه‌ها مادده‌ی یه‌ك: "كۆماری عێراق یه‌ك ده‌وڵه‌تی فیدراڵی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی ته‌واوه، ڕژێمی حوكمڕانی تیایدا كۆماری په‌رله‌مانی دیموكراسییه و ئه‌م ده‌ستووره زامنی یه‌كگرتوویی عێراقه".
ئه‌م دوو ده‌قه گرینگه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یان لێ ده‌رده‌كه‌وێت:
یه‌كێتیی فیدراڵی، یان ده‌وڵه‌تی فیدراڵ: له سایه‌ی یه‌كێتیی فیدراڵ‌دا یه‌كه‌كانی ئه‌و یه‌كێتییه له یه‌ك ده‌وڵه‌تدا، هه‌موو یه‌كه و ئه‌ندامان یان نه‌ته‌وه‌كانی نێو یه‌كێتییه‌كه به‌پێی ده‌ستوورێك یه‌ك ده‌گرن، ئه‌و ده‌ستووره ده‌بێته یاسای بالێ، یان سیستمی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌ته نوێیه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌و یه‌كگرتنه‌وه درووست بووه. بۆیه ده‌بینین، كه ئه‌م دوو ده‌قه به شێوه‌یه‌ك که بواری گومان ناهێڵێته‌وه، ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه كه پابه‌ندبوون به ده‌ستوور زامنی مانه‌وه‌ی ئه‌م یهكگرتوویییه فیدراڵهیه. ئه‌گه‌ر بێت‌و به خێرایی چاوێك به دۆخی ئێستای ده‌ستووری عێراقدا بخشێنین، ده‌بینین كه ئه‌مڕۆ دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی نۆ ساڵ، زۆر مادده‌ی جه‌وهه‌ری له‌م ده‌ستووره‌دا جێبه‌جێ نه‌كراون! به تایبه‌تی ئه‌و ماددانه‌ی په‌یوه‌ستن به ڕێكخستنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و مسۆگه‌ركردنی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌یه‌وه. بگره حكوومه‌تی فیدراڵ به‌رده‌وام له هه‌وڵدان بووه و هه‌موو ئامرازێكی به‌كار هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی خۆى له جێبه‌جێكردنی مادده‌كانی ده‌ستوور بدزێته‌وه و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سكه‌كانی خۆی لێكدانه‌وه‌یان بۆ بكات.
عێراق ده‌وڵه‌تێكی یه‌كخراوه و ده‌وڵه‌تێكی یه‌كپارچه نییه. ده‌وڵه‌تی یهكخراویش له یه‌كگرتنی دوو قه‌واره(یان دوو نه‌ته‌وه) یان زیاتر پێك دێت، جیاوازی له سرووشت و كرۆكی یه‌كگرتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وایان كردووه چه‌ندین جۆر ده‌وڵه‌تی فیدراڵی درووست ببن، به گوێره‌ی جیاوازیی ئاستی په‌یوه‌ندی و تێكه‌ڵیی یه‌كه‌كانی ئه‌و یه‌كێتییانه له یه‌كتری جیاواز بن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له یه‌كێتیی كۆنفدراڵی و یه‌كێتیی فیدراڵیدا هه‌یه.
- مادده‌ی سێ:
"عێراق وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزایه، ئه‌ندامێكی دامه‌زرێنه‌ر و كاریگه‌ریی كۆمكاری عەرهبه و پابه‌نده به په‌یمانی ئه‌و كۆمكاره و به‌شێكیشه له جیهانی ئیسلامی".
لێره‌دا ده‌ستوور ددان به‌وه‌دا ده‌نێت، كه عێراق (فره‌نه‌ته‌وه‌یه) و یه‌ك ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییی یه‌كگرتوو نییه. دداننان به فره نه‌ته‌وه‌یی، واته‌ی دداننانه به ته‌واوی كه‌سایه‌تیی واتایی نه‌ته‌وه‌دا و به مافه یاساییه‌كانی، كه له په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتوون به مافی دیاریكردنی چاره‌نووسه‌وه.
- مادده‌ی 46:
"پیاده‌كردنی هیچ یه‌كێك له‌م ماف و ئازادییانه‌ی له‌م ده‌ستووره‌دا هاتوون به یاسایه‌ك نه‌بێت، یان به‌پشتبه‌ستن به یاسایه‌ك نه‌بێت، سنووردار ناكرێن و ڕێگرییان لێ ناكرێت، به‌و مه‌رجه‌شى كه ئه‌و ڕێگری و سنوورداركردنه كار نه‌كاته سه‌ر جه‌وهه‌ری ئه‌و مافه، یان ئه‌و ئازادییه".
هه‌ردوو بیرۆكه‌ی ماف و ئازادی، شیاوی ئه‌وه‌نین له مادده‌كانی ده‌ستووردا له قاڵب بدرێن، چونكه ئه‌مانه له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌های ددانپێدانراو و ناسراون، له‌م بواره‌دا، نه‌ك له بواری مادده‌كانی ده‌ستووردا، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌شی كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باری یاسایی‌ی مافی چاره‌نووسی له (بنه‌ما)وه بۆ (ماف) گۆڕی، مافی دیاریكردنی چاره‌نووس ده‌بێته به‌شێك له ئازادی و مافه جیهانییه‌كانی مرۆڤ و ده‌چێته ناو بیرۆكه‌ی (جه‌وهه‌ری ماف و ئازادی)یه‌وه.
- مادده‌ی 117:
"یه‌كه‌م: ئه‌م ده‌ستووره كاتێك كه ده‌كه‌وێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه، وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵ، ددان به هه‌رێمى كوردستان و ده‌سەڵاتی ئێستای ئه‌و هه‌رێمه‌دا ده‌نێت".
ئه‌م مادده‌یه باسی ئه‌وه‌ناكات كه هه‌رێم به‌شێكه له خاكی عێراق، به‌ڵكو زاراوه‌ی (هه‌رێمی فیدراڵ)ی بۆی به‌كار هێناوه، چونكه هه‌رێمی كوردستان خۆی قه‌واره‌یه‌كی خاوه‌ن بوون بوو و ده‌سەڵاتی خۆی هه‌بووە، ئینجا چووه‌تە پاڵ عێراقه‌وه (ئه‌ویش به بڕیارێكی ئازادانه و به ویستی خۆی)، به‌و مه‌رجه‌ی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت. به‌پێی ده‌ستووری عێراقیش هه‌رێم بۆی هه‌یه ده‌سەڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ریی خۆی به‌كار بهێنێت، هه‌روه‌ها له ده‌ستووردا هیچ شتێك نییه دژ به پیاده‌كردنی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس بێت، له لایه‌ن گه‌لی كوردستانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی خۆی هه‌ڵبژێرێت، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه مافی ڕاپرسی بۆ دیاریكردنی چاره‌نووس، مافێكه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی شه‌رعیه‌تی وه‌رگرتووه و مسۆگه‌ر كراوه، جێبه‌جێكردنی پێویستی به‌وه نییه، كه له ده‌ستووردا باس بكرێت.
پوخته:
مافی دیاریكردنی چاره‌نووس و پیاده‌كردنی ئه‌و مافه له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا، شێوه‌ی زۆر و جۆراوجۆری هه‌یه و، له ڕێی په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه وه‌ك مافێكی یاسایی‌ی ڕه‌وا و به‌شێك له مافه جیهانییه‌كانی مرۆڤ (Universal Right) چه‌سپاوه، گشت وڵاتانی پێوه پابه‌ند كراوه. وه‌ك له‌م لێكۆڵینه‌وه كورته‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت، گه‌لی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی مافێكه له ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ددانی پێدا نراوه، بۆ ئه‌وه‌ی مافی خۆی له دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیدا پیاده بكات، هه‌روه‌ها مافی هه‌رێمی كوردستانه دهسەڵاتهكانی خۆی به‌كار بهێنێت، هاوکات دیموكراسیی ڕاسته‌وخۆ له ڕێی ئه‌نجامدانی ڕاپرسییه‌كی میللیی گشتییه‌وه جێبه‌جێ بكات، كه تیایدا گه‌لی كوردستان مافی خۆی له دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی پیاده بكات، له دووبارهكهوتنهوه ژێر سته‌م و ڕاگواستن و عه‌ره‌باندن و جینۆساید خۆی بپارێزێت.
باشە بریت ماگۆرك بۆ گشت ئەوانەی باسمان کرد چیی دەڵێت؟!