Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەری ئەمەریکا لەم رۆژانەدا پێوەندیی تەلەفۆنیان نەبووە

هەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند کە، سەرۆك بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەم ڕۆژانەدا پەیوەندی تەلەفۆنیان نەبووە.

دەقی راگەیاندراوی گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان:

لە ژمارەیەك میدیا و دەزگەی ڕاگەیاند وا بڵاو كراوەتەوە كە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە كردووە.

لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە ئەم هەواڵە ڕاست نییە و جەنابی سەرۆك بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەم ڕۆژانەدا پەیوەندی تەلەفۆنیان نەبووە.


د. ئومێد سەباح
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
5ـی 8ـی 2017