Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

داعش تاکتیکی خۆی دەگۆڕێت

 

هەولێر-KDP.info-  جەنەڕاڵ (ستیڤان تاوسەند) فەرماندەی هاوپەیمانانی شەڕی دژ بە داعش لە پەنتاگۆنەوە ڕایگەیاند، کە داعش دوای شکستی لە شەڕی ئازادکردنی مووسڵ، دەست بە تاکتیکی نوێ دەکات.

بەپێی وتەکانی (تاوسەند) کە ئەلمۆنیتۆر بڵاوی کردووەتەوە، پەنتاگۆن ئامادەکاریی کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی  تاکتیکەکانی داعش دوای ڕووخانی لە مووسڵ.
لەو بارەیەوە، سەرۆکئەرکانی هێزی هاوپەیمانان بۆ شەڕی دژ بە داعش گوتی، لە قۆناغی دوای شکستی داعش لە مووسڵ، وەک ئەو ڕێکخراوەی پێشتر نامێنێتەوە، بەڵکو پشت بە شانەی بچووک دەبەستێت و، خۆی لە ناو خەڵکدا حەشار دەدات و هێرشی ناڕێک و تەقینەوە ئەنجام دەدات.

بە گوتەی ئەو جەنەڕاڵە، لە قۆناغی دوای ڕزگاربوونی مووسڵ، هێزە هاوپەیمانەکان دوای شکستی داعش لە مووسڵ کار دەکەن بۆ لە ناوبردنی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە لە مۆڵگەکانیان وەک تەلەعفەر و حەویجە.