Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پارێزەرانی کوردستان پشتیوانییان بۆ ڕێفراندۆم ڕاگەیاند

 

هەڵەبجە-KDP.info-  پارێزەرانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕانیە، لە بەیاننامەیەکدا پشتیوانیی خۆیان بۆ ڕێفراندۆم ڕاگەیاند و، بە کاتێکی گونجاوی دەزانن لەم کاتەدا ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆییی کوردستان ئەنجام بدرێت.

پارێزەران لە بەیاننامەکەدا هاوکات، پشتیوانیی خۆیان بۆ ڕێفراندۆم سەربەخۆییی کوردستان ڕاگەیاندووە و، داوایش لەلایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەن، کار بکەن بۆ وەلانانی ناکۆکییەکانی نێوانیان و چارەسەری بکەن.

پارێزەرانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕانیە، کە کەمپینێکیان بۆ پشتیوانی و سەرخستنی ڕێفراندۆم و سەربەخۆیی دروست کردووە، جەخت دەکەنەوە کە سەربەخۆییی کوردستان پرسێکی نیشتیمانییە، بۆیە دەبێت هەموو هاونیشتیمانیێک پشتیوانی لە ڕێفراندۆمی سەربەخۆییی کوردستان بکات.

لە بەیاننامەکەیاندا کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کودستان کەوتووە، پارێزەران ئاماژەیشیان داوە، کەمپینەکەیان فراوان دەکەن بۆ سەرئاستی کوردستان تاوەکوم فراوانترین پشتیوانی دەستەبەر بکەن بۆ ڕێفراندۆمی سەربەخۆییی کوردستان.

هێڤیار هەڵەبجەیی