Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە ڕێکخەری گشتیی نوێی گۆڕان دەکات

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە ڕێکخەری گشتیی نوێی گۆڕان کرد و هیوای خواست هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی و سەرکردایەتیی نوێی بزووتنەوەی گۆڕان ببێتە فاکتەری پتەوترکردنی یەکڕیزی و یەکخستنی هەموو تواناکان بۆ چارەسەری گرفتەکان.

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ـی٧ـی ٢٠١٧ بەڕێز (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە ڕێکخەری گشتیی نوێی بزووتنەوەی گۆڕان کرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا (سەرۆک بارزانی) وێڕای پیرۆزبایی لە بەڕێز عومەری سەید عەلی بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، هیوای خواست هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی و سەرکردایەتیی نوێی بزووتنەوەی گۆڕان ببێتە فاکتەری پتەوترکردنی یەکڕیزی و یەکخستنی هەموو تواناکان بۆ چارەسەری گرفتەکان.