هەولێر-KDP.info- (نێچیرڤان بارزانی) و شاندێكی دیپلۆماتكارانی ئێران كۆبوونەوە و لە دیدارەکەدا شاندی میوان جه‌ختیان له په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرده‌وه و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌شیان بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا و پێشكه‌شكردنی هاوكاری و ئاسانكاری بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، نیشان دا.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٧-٧-٢٠١٧ (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی دیپلۆماسیی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد به سه‌رۆكایه‌تیی (ئیره‌ج مه‌سجدی) باڵیۆزی ئێران له عیراق و كونسووله‌كانی ئێران له هه‌ولێر، سلێمانی، به‌سرا، نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا، كه ساڵانه له پارێزگایه‌كی عیراق كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی باڵیۆزخانه له‌گه‌ڵ كونسوولأخانه‌كانیان ده‌به‌ستن و ئه‌مساڵ له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیان دا.
له دیدارێكدا شاندی میوان جه‌ختیان له په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرده‌وه و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌شیان بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا و پێشكه‌شكردنی هاوكاری و ئاسانكاری بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، نیشان دا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه‌كانی ئێرانی له ڕابردوو ئێستادا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران نیشان دا. دووپاتیشی كرده‌وه كه ئێران ده‌توانێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی بارودۆخی ئێستای ناوچه‌كه و پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش پێشكه‌ش كرد.