محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د
هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ ده‌رفه‌تێكی زێڕین و ده‌گمه‌ن بۆ گه‌لی كوردستان ره‌خساوه كه بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات و، هاوشێوه‌ی گه‌لانی دیكه به مافی ره‌وا و سرووشتیی خۆی كه دامه‌زراندنی قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی سه‌ربه‌خۆیه شاد بێت، چونكه له‌مڕۆدا هاوكێشه‌ی سیاسیی ناوچه‌كه و جیهان گۆڕنكارییان به‌سه‌ردا هاتووه و هاوكات زه‌مینه‌ی سیاسی، دیپلۆماسی، سه‌ربازی و ئابووریی ناوخۆ و ده‌ره‌وه بۆ كورد له‌بار و گونجاوه.
كه‌چی ده‌نگێكی ناساز چ له‌ناوخۆ و چ له ده‌ره‌وه به‌رز ده‌بێته‌وه و ده‌ڵێن ئێستا كاتی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان نییه. جا ئەوانەی دەڵێن ئێستا کاتی نییە بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان، ده‌كرێ له دوو بەرەدا پۆلێنیان بكه‌ین، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو به‌ره‌كه: یەکەمیان، بەرەی داگیركه‌ران و نەیارانی کوردستانه، دووەمیشیان بەرەی ناوخۆیه، کە هاوزمان و هاونەتەوەی ئه‌وانه‌ن كه هه‌نگاو بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆییی کوردستان ده‌نێن.
سەبارەت بە بەرەی یەکەم، هیچ گلەیی و گازاندەیه‌كی ئه‌وتۆیان لێ ناکرێ، چونکە هەڵوێست و بۆچوونی ئەوان چاوەڕوانكراو و پێشبینیکراوە، به‌وپێیه‌ی پرسه‌كه، پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی كۆن و داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌یه‌كی نوێیه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا بەرەی دووه‌م بۆچی هەمان هەڵوێست و بۆچوونی بەرەی یەکەمیان هەیە؟! ئایا پاساو و بیانووه‌كانی به‌ره‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م له دژایه‌تیكردنی ریفراندۆم، یان به ده‌ربڕینێكی نه‌رمتر كه ده‌ڵێن ئێستا كاتی نییه، هه‌مان شتن؟.
بێگومان ره‌نگه له هه‌ندێ خاڵدا پاساوه‌كانیان وه‌كو یه‌ك بن و په‌یوه‌ندیدار بن. هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر هه‌مان بیانوو و مه‌رامیان هه‌بێت یان نا، گرینگ نییه، ئه‌وه‌ی گرینگه ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوو تێڕوانین و هه‌ڵویسته‌كه ده‌چنه خانه‌ی دژایه‌تیكردنی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان و دژایه‌تیكردنی مافی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستان.
ئه‌گه‌ر له بیانووه‌كانی به‌ره‌ی دووه‌م كه هه‌ندێ لایه‌نی كوردستانین ورد بینه‌وه، ده‌بینین لاواز و نالۆژیكین، به تایبه‌ت كه ده‌ڵێن هێشتا پایه‌كانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان درووست نه‌بوون، یان له‌به‌ر هۆكاری رێكنه‌بوونی ناوماڵی كورد، یانیش ده‌ڵێن وڵاتانی ده‌وروبه‌رمان رازی نابن و رێگه ناده‌ن و ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نین، ئه‌وا یان ده‌مانخۆن! یان سنووره‌كانمان له‌سه‌ر داده‌خه‌ن و له‌برسان ده‌مرین!.
ئایا ئه‌و پاساوانه بۆچی لاواز و لاوه‌كین؟ چونكه هیچ ره‌وایی و واقیعبینییه‌كی ئه‌وتۆی تێدا نییه كه بگوترێت هێشتا پایه‌كانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تمان نییه، به‌ڵكو به به‌راورد به زۆر هه‌رێم و وڵاتی دیكه ،زۆرینه‌ی پایه‌كانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له كوردستان بوونیان هه‌یه، خاك و زمان و سوپا (پێشمه‌رگه)یه‌كی به‌هێز و پایه‌ی ئابووریمان هه‌یه. هه‌روه‌ها بۆ بیانووی رێكنه‌بوونی ناوماڵی كوردیش، ئه‌وا له‌وه‌ته‌ی كورد هه‌یه، ناوماڵی رێك نه‌بووه، هه‌روه‌ك زۆر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی دیكه‌ش هه‌مان كێشه‌ی ئێمه‌یان هه‌بووه. سه‌باره‌ت به بیانووی داخستنی سنووره‌كانیش له‌لایه‌ن دراوسێكانمانه‌وه، ته‌نها كارتێكه و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ئیمكانی جێبه‌جێكردنی ئه‌سته‌مه، چونكه دواجار كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی نێوان ئێمه و دراوسێكانمان كۆكمان ده‌كات و كۆمان ده‌كاته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و پاساوانه بكرێنه پێوه‌ر بۆ وازهێنانمان له مافی سرووشتی و ره‌وای خۆمان كه بریتییه له ژیانێكی شایسته و سه‌ربه‌رزانه و شه‌رافمه‌ندانه له‌سه‌ر خاكی خۆمان، ئه‌وا کەواتە بەرەی دووەم دەبێ پشت بە یەکێک لەو پاساو و بۆچوونه دوور له واقیعه ببەستن بۆ هەڵوێستەکەیان:
1-پێیان وایە دەبێت دەرفەتێک بدرێت بە داگیرکەران و نەیارانی کوردستان تا باشتر بیر لە بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی کوردستان بکەنەوە، بەڵکو دڵیان نەرم بێت و بەزەییان پێمان‌دا بێتەوە و، دواجار بڵێن فەرموون ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجام بدەن و پیرۆزتان بێت، چونکە مافێکی رەوا و سرووشتیی خۆتانە!، كه ڕێی تێناچێت.
2-یان پێیان وایە دەبێ چاوەڕێ بکەین تا دەوڵەتەکانی چواردەورمان هەموویان لەناو دەچن و کۆتای‌یان پێدێت، ئەوکاتە ئێمەش ناوی خوای لێ‌بێنین و دەست بکەین بە درووست‌کردنی دەوڵەتی خۆمان!
3-یان پێیان وابێت، هێشتا کورد نەتەوە نییە و تەنانەت رەنگە بڕوایان بەو پڕوپاگەندە خوڕافیانەی هەندێ لە رێبەرانی مەزهەبیی شیعە و سوننەی عەرەب کردبێت، کە لە سەردەمی کۆن و ئێستادا فەرموویانە کورد مرۆڤ نین بەڵکو لە رەگەزی جنۆکەن!
4-یانیش رەنگە باوه‌ڕیان وابێت دەبێ چاوەڕێ بکەین تا رۆژی قیامەت، ئەوکاتە نەتەوەکان لەبەر پەشۆکاوییان، ناپەڕژێنە سەر ئێمە و ئاگایان لە ئێمەی کورد نامێنێت، ئەوکاتە ئێمەش دەرفەت بهێنین و دەست لە دەست و قووەت لە خوا، جاڕی دەوڵەتی خۆمان بدەین!.