هەڵەبجە-KDP.info- له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی هه‌ڵه‌بجه و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له گردبونه‌وه‌یه‌كدا داوایان كرد، عێراق پابه‌ندی دادگای نێوده‌وڵه‌تیی تاوانه‌كان بێت و ئیمزای بكات، هه‌موو تاوانبارانیش دادگایی بكرێن.
(حیكمه‌ت فایق)، ئه‌ندامی باڵای كۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بە ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ئه‌مڕۆ له 15 ساڵه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی دادگای تاوانه‌كان له ڕۆما گردبوونه‌وه‌یه‌كمان ڕێك خست و داوامان كرد، عێراق پابه‌ندی ئه‌و دادگایه بێت، ته‌واوی ئه‌و تاوانبارانه‌ی كه ده‌ستیان هه‌بووه له تاوانه‌كانی كوردستاندا بدرێنه دادگا و سزای یاسایی وه‌ربگرن.''
(فایق) گوتیشی: ''ئێستاش تاوانه‌كان له عێراقدا به‌رده‌وامن، كه زیندووترین تاوان، ئەو تاوانەیە کە داعش بەسەر ئێزدییەکانی هێناوه، بۆیه داوا ده‌كه‌ین حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زه‌خت له حكوومه‌تی عێراق بكات تا عێراق بڕواته چوارچێوه‌ی ئه‌و دادگایه‌وە له ڕۆما.''
حكوومه‌تی عێراق له سه‌رده‌می (سه‌ددام حسێن)ی دیكتاتۆردا چه‌ندین تاوانی دڕندانه‌ی ده‌رهه‌ق به گه‌لی كوردستان كرد، وەک كاولكردنی 4500 گوند و ئه‌نفالكردنی 8 هه‌زار با‌رزانی و 182 هه‌زار هاووڵاتیی سڤیلی گه‌رمیان و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، چه‌ندین تاوانی قیزه‌ونی دیکەیشی ئەنجام دا.''
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی