سلێمانی-KDP.info- (محه‌ممه‌د هاودیانی) ئه‌ندامی شاندی كۆمیته‌ی ڕێفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان، ده‌ڵێت، سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی باڵای ڕێفراندۆم ده‌كات بۆ وڵاتی به‌لژیكا و په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا سه‌ركه‌وتوو بوو و، ڕوانگای ئه‌ورووپاییه‌كان له پشتگیریی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ئه‌رێنی بوو.
شاندی باڵای ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژی 10ی ئه‌م مانگه سه‌ردانی ئه‌ورووپایان كرد و ڕۆژێك دواتر یه‌كه‌م دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ گه‌وره‌به‌رپرسانی به‌لژیكایی بوو، دواتر له په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دیدارێكیان بۆ ساز درا و، ڕوونكردنه‌وه له‌باره‌ی خواستی كورد بۆ بڕیاردان له چاره‌نووس، درا.
(محه‌ممه‌د هاودیانی) ئه‌ندامی باڵای شاندی ڕێفراندۆم بۆ ئه‌ورووپا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌وباره‌وه گوتی: "به‌رپرسانی باڵای به‌لژیكا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و حكوومه‌تی هه‌رێمی فلانده‌رز، به وردی گوێیان له وه‌فدی باڵای كۆمیته‌ی ڕێفراندۆم گرت، پشتیوانیی خۆیشیان بۆ ڕێفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ده‌ربڕی هاوسۆزبوون له‌گه‌ڵمان.''
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شاندی باڵای ڕیفراندۆم، جه‌خت له سه‌ركه‌وتوویی سه‌ردانی شانده دیپلۆماسییه‌كه ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، "ئه‌ورووپا پشتگیریی گه‌لی كوردستان ده‌كات له ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان.
چاودێرانی سیاسیی و سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی باڵای ڕێفراندۆمی بۆ وڵاتی به‌لجیكای فیدڕال به‌رزده‌نرخێنن،كه به‌لجیكا باره‌گای په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپای تیایه،وه‌فدی باڵای ڕێفراندۆم له‌ئاستێكی زۆر به‌رز پێشوازی لێكران و به‌ڵێنی،پشتیوانی ئه‌وروپیه‌كانیان بۆ ڕێفراندۆم سه‌ربه‌خۆی كوردستان وه‌رگرتوه.
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی