خورماتوو-KDP.INFO- بەرپرسی میحوەری خورماتوو ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ شه‌ممه، بە ئالوگۆڕ لەگەڵ چەکدارێكی داعش، پێشمەرگە به‌دیلگیراوه‌كه ئازاد کرا.
ماوه‌ی مانگ و نیوێك له‌مه‌وبه‌ر و له شه‌ڕێكی له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعشدا، پێشمەرگەیەک به ناوی (سەیدئەحمەد سورچی)، به‌دیل گیرا.
(عەبدوڵڵا بۆر) بەرپرسی میحوه‌ری خورماتوو له‌مباره‌وه بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "ئەمڕۆ بە ئاڵوگۆڕ لەگەڵ چەکدارێكی داعش، ئەو پێشمەرگەیە ئازاد کرا و گەیشتووه‌تەوە شاری کەرکووک.''
ئەو پێشمەرگەیە ناوی (سەیدئەحمەد سورچی)یە وخەڵکی گوندی کانی چرگانی سەر بە ناحیەی ھەریرە، لە 27/5 ئەمساڵ لە شەرێک لەگەڵ داعش بەدیل کەوتە دەست چەکدارانی داعش. کاری ئەو پێشمەرگەیە چێشتلێنەر بووە.
بڵند ئیبراھیم