Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

"بەرپرسێكی حەشدی شەعبی لە ڕێی كونكردنی بۆڕییەوە نەوتی دزیوە"

خورماتوو-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو ڕایگەیاند، بەرپرسی حەشدی شەعبی لە تازەخورماتوو بۆڕیی نەوتی كون كردووە و نەوتی دزیوە، بۆیە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە، بەڵام ڕای كردووە.

(فارووق ئەحمەد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''بەرپرسی ڕێكخراوی بەدری سەر بە حەشدی شەعبی لە تازەخورماتوو بۆڕیی نەوتی كون كردووە و نەوتەكەی دزیوە و فرۆشتوویەتی، بۆیە دوای ئەوەی دزییەكەی ئاشكرا بووە، باس لەوە دەكرا كە ھاتووە بۆ خورماتوو و لێرە دەستگیر كراوە، بەڵام لای ئێمە دەستگیر نەكراوە.''

(ئەحمەد) گوتیشی: ''ئەو بەرپرسەی حەشدی شەعبی دوای ئەوەی دزییەكەی ئاشكرا بووە و بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دەرچووە، ئێستا ڕای كردووە و دیاریش نییە بۆ كوێ ڕۆیشتووە، بەڵام فەرمانی دەستگیركردنی ھەیە.''

بڵند ئیبراھیم