Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وه‌زاره‌تی پێشمەرگە: نوێترین نەخۆشخانە دروست دەكەین.. ئامادەكاریمان بۆ شەڕی حەویجە كردووە

 

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە رایدەگەیێنێت، ئامادەكارییان بۆ شەڕی حەویجە كردووە ‌و، چەندین تیمی پزیشكی ‌و نەخۆشخانەی گەڕۆكیان ئامادە كردوون.

(د. شەماڵ جەبار یاوەر)، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند: "تیمەكانمان لە بەرەكانی شەڕدا بەردەوامن لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە".

بەرپرسی دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە گوتیشی: "ئامادەكاریمان بۆ شەڕی حەویجە كردووە‌ و چەندین تیمی پزیشكی ‌و نەخۆشخانەی گەڕۆكمان ئامادە كردوون".

(یاوەر) روونیشی كردەوە: "تیمەكانی تەندروستی لە سەنگەرەكانی پێشمەرگە بەردەوامن لە كارەكانیان بۆ ئەوەی گیانی تەواوی پێشمەرگە قارەمانەكان بپارێزن و، نوێترین نەخۆشخانەی فریاكەوتنیش دروست دەكەین".

لەبارەی نەخۆشیی "لیشمانە"ـیش كە ماوەیەك لەمەوبەر لەنێو بەشێك لە هێزەكانی پێشمەرگە بڵاو ببووەوە، گوتی: "هەزار و 200 پێشمەرگە تووشی نەخۆشی "لیشمانە" ببوون، خۆشبەختانە  لە ئێستادا نەخۆشییەكە بە تەواوەتی چارەسەر كراوە".

 

هەڵكەوت محەممەد