پەرلەمانی ئەورووپا-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) لە گوتاریدا لە پەرلەمانی ئەورووپا داوای لێکردن کە نوێنەریان بۆ پرۆسەی ریفراندۆم بنێرن و هەروەها داوایشی لێکردن کە پشتی کوردستان بگرن.
ئیتحادی بەزۆر یان تەقسیمی بەزۆر تاسەر سەرناگرێ
(سەرۆک بارزانی) لە گوتاریدا لە پەرلەمانی ئەورووپا باسی پێوەندی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ عێراق کرد و دابەشی سەر دوو تەوەری کرد وەک رایگەیاند کە لەدوو تەوەرەوە دەمەوێ پەیامی خۆم بگەینم کە ئەویش تەوەری یەکەم: ریفراندۆم و تەوەری دووەمیش شەڕی تیرۆرە. لە بابەت تەوەری یەکەمدا، پرسی ریفراندۆم، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە، ئێمە وەک خەڵکی کوردستان سەدساڵ زیاترە هەوڵمان دا کە شەراکەتێک و عێراقێکی فیدراڵی بنیاتبنێین بەداخەوە هیچ ئاکامێکی نەبوو.
قۆناغی یەکەم سوننە حوکمی عێراقی کرد تا 2003 و قۆناعی دووەمیش لە 2003 تا ئێستا شیعە حوکمی عێراق دەکات. لە قۆناغی یەکەم هەوڵماندا لەگەڵ عێراقدا بژین، بەڵام پاداشتی کوردیان دایەوە چونکە ئێمە مووسڵمان خستە سەر عێراق نەمانهێشت بکەێتە سەر تورکیا، عێراق پاداشتی داینەوە کە گوندەکانی ئیمەیان وێران کرد و ئەنفالیان کرد.
لە قۆناعی دووەمیشدا ئێمە بووینە سەبەب شیعە بێنە سەر حوکم، ئەوانیش کەوتنە دژایەتی کوردستان و نانی خەڵکیان بڕی، مادام نەمانتوانی شەریک بین با ببینە دوو دراوسێی باش. ئەگەر ئەمە نەبێ ئەوا ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە تێکدەچی، شەڕیکی خوێناوی دروست دەبێ.
(سەرۆک بارزانی) رایگەیاند، "تەجروبەی هەموو میللەتی دونیا دەری خست بەتایبەت لە ئەورووپا کە ئیتحادی بەزۆر یان تەقسیمی بەزۆر تاسەر سەرناگرێ. لە دەستووری عێراقیش هاتووە پابەندبوون بەو دەستوورە پابەندی دەوڵەتی ئیتحادی فیدرالی دەپارێزی بۆیە دەستووریش ئەو مافە بە ئێمە دەدات کە ئەو بڕیارە بدەین."
بڕیاری ریفراندۆم پاشگەزبوونەوەی لێ نییە
سەرۆکی کوردستان لە گوتاریدا لە پەرلەمانارانی ئەورووپا روونیشی کردەوە کە ئێمە شانازی بە فەرهەنگی خۆمان دەکەین بە نەتەوەی جیاواز و پێکهاتەو دینی جیاوازی هەیە و ریفراندۆم بڕیاری هەموو خەڵکی کوردستانە و ئێمە مولزەمین چ وەک کورد و تورکمان و ئاشووری و کلد و سریان و ئەو عەرەبانەی کە لە کوردستانی دەژین هەموو بڕیاری ریفراندۆمان داوە. سەرۆکی کوردستان، لە گوتارەکەیدا روونیشی کردەوە کە "ئەو کاتەی خەڵکی کوردستان بڕیاری دا ئیمە دەمانەوێ بکەوینە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا و دراوسێکانیەوە، بەڵام ئەو بڕیارەی دراوە بۆ ریفراندۆم لە 25 -9- 2017 جێبەجێ دەکرێ پاشگەزبوونەوەی لێ نییە. ئێمەش دەمانەوێ ئازاد بین و سەربەخۆ بین وەک هەموو گەلانی دنیا."
پێشمەرگە توانی 30 هەزاز کیلۆمەتر لە شەڕی دژ بە داعشدا رزگار بکات
(سەرۆک بارزانی) بۆ پەرلەمانتارانی ئەورووپا رایگەیاند کە ئێمە داوامان لە دۆستەکانە پشتگیریمان بکەن داوا دەکەین کە نوێنەرتان بێن و بەشداربن وەک چاو‌دێر لە 25-9-2017 کە بۆ ئێمە رۆژێکی مێژوویە. لە بابەت تەوەری دووەمدا کە شەڕی دژ بە تیرۆرە، (سەرۆک بارزانی) گوتی، ئێمە شانازی دەکەین بە هیزی پێشمەرگەی کوردستان کە توانی ئوستوورەی داعش تێکبشکێنی. لێرەدا دەمانەوێ سوپاسی هەمووتان بکەم لەڕێگەی ئێوە سوپاسی گەل و دەوڵەت و میللەتی ئێوە بکەین کە لەو شەڕەدا هاوکاریتان کردین. پێشمەرگە توانی 30 هەزاز کیلۆمەتر لە شەڕی دژ بە داعشدا رزگار بکات.
پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعشدا زیاتر لە 15 هەزار داعشی لەناو بردووە
(سەرۆک بارزانی) لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا ئاماژەیشی بە ژمارەیەکی زۆری ئاوارەکان کرد کە لە هەرێمی کوردستاندا هەن، نزیکەی 2 ملیۆن ئاوارە لە هەرێمی کوردستاندا دەژین و بە سەدان پێشمەرگە گیانی خۆیان بەخت کرد بۆ ئەوەی داعش دەسی بەو ئاوارانە نەگات و ناوچەکانی ئاوارەکانیشی ئازاد کرد. سەبارەت بە مووسڵ (سەرۆک بارزانی) رایگەیاند، هیچ گەڕەکێک نەماوە لە نێو مووسڵ نەماوە بەدەست بەداعش بێت، بەڵام بەداخەوە زیانی خەڵکی سڤیل زۆر زۆرە بۆچوونی ئێمە وابوو لەگەڵ ئەمەریکا و هاوپەیمان دووساڵ پێش ئێستا کە دەبوو دوو پلانمان بۆ ئازادکردنی مووسڵ هەبێ یەکەمیان، سەربازی و دووەمیش پلانی ئیدارەدانی مووسڵ لەدوای رزگارکردنی، بەڵام بەداخەوە پلانی دووەم سەری نەگرت. ئاماژەیشی دا، من زۆر گەشبینم و ترسم هەیە کە کێشەی زۆر رووبدا لە مووسڵ و ناوچەکەدا، ئەو هۆکارەی بووە گەشەکردنی داعش پێش سێ ساڵ و نیو، ئەگەر زیاترنەبێ ئێستا کەمتر نییە بۆیە من ئەو مەترسییەم هەیە. (سەرۆک بارزانی) رایگەیاند کە پێشمەرگە خەتی پێشەوەی داعشی تێکشکاند و بەگوێرەی رێککەوتن پێشمەرگە نەچووە نێو مووسڵەوە، بەڵام حەشدی شەعبی هەندێ خروقاتی کردووە و بۆیە من مەترسیم هەیە بەو هۆیەوە کێشە سەرهەڵ بدات. (سەرۆک بارزانی) گوتیشی شەڕی داعش هەر عەسکەری نییە، شەڕێکی ئابووری و ئایدلۆژییەو بە دەوڵەتێک و تەنیا لایەنیک ناکرێ، دەوڵەتانی ئەورووپایش کەوتوونەتە ئەو هەڕەشەیە و لێرەوە سەرەخۆشیتان لێ دەکەین، ئێمە لەو بەرەیەداین کە دژی تیرۆر دەکات کە تا دوا تیرۆریستێکیش مابێ ئێمە شەڕ دەکەین، پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعشدا زیاتر لە 15 هەزار داعشی لەناو بردووە.
پوخته‌ى ده‌قى وتاری سەرۆک بارزانی:
ئه‌م وه‌فده هه‌ڵگرى په‌یامى خه‌ڵكى كوردستانه و پێكهاتووه له (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى و (هۆشیار زێبارى) و (دكتۆر محه‌ممه‌د هاودیانى) ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتووى ئیسلامى و (محه‌ممه‌د سه‌عده‌دین) نوێنه‌رى توركمان و (وه‌حیده یاقو هورمز) نوێنه‌رى كریستیانه‌كان و (شێخ شامۆ) نوێنه‌رى ئێزدییه‌كان.
ئێمه ده‌مانه‌وێت رێگه‌مان بده‌ن ده‌رباره‌ى دوو ته‌وه‌ر بۆچوونى خۆمان بگه‌یه‌نین، یه‌كێكیان له باره‌ى ریفراندۆمه كه بڕیارى لێدراوه و ئه‌وى دیكه‌یان له باره‌ى تیرۆره.
ئێمه وه‌كو خه‌ڵكى كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه سه‌د ساڵ زیاتره هه‌موو هه‌وڵێكمان دا كه بتوانین شه‌راكه‌تێكى راسته‌قینه بنیاتبنێن و به‌م دواییانه‌ش عێراقێكى فیدراڵى دیمو‌كراتى درووست بكه‌ین، به‌داخه‌وه هیچ ئه‌نجامێكى نه‌بوو.
ئه‌گه‌ر ئێمه په‌یوه‌ندى خۆمان له‌گه‌ڵ به‌غدا دابه‌ش بكه‌ین، ده‌توانین بڵێین بۆ دوو قۆناغه و یه‌كه‌میان له جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌مه‌وه‌یه بۆ 2003 و دووه‌میان له دواى 2003یه بۆ ئێستا.
قۆناغى یه‌كه‌م، حوكمى سوننیه‌كان بوو و قۆناغى دووه‌م شیعه‌كان حوكمى عێراق ده‌كه‌ن.
مومكینه زۆر جار وا تسور بكات، كه ئه‌گه‌ر ئه‌وه رووبدات، ئاسایشى ناوچه‌كه تێكبچێت، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ى راسته و مه‌ترسى ئه‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌بێت (ریفراندۆم)، ئه‌وا ناوچه‌كه رووبه‌ڕووى كێشه‌ى گه‌وره و تێكچوونى ئاسایش و شهقامگیرى ببێته‌وه.
ئه‌زموونى هه‌موو گه‌لانیش ده‌ریانخستووه.
له ده‌ستوورى عێراقیشدا كه له 2005 ده‌نگى بۆ درا و كورد به رێژه‌یه‌كى زۆر به‌شدارى كرد‌و له‌وێدا هاتووه، كه پابه‌ندى به‌و ده‌ستووره‌وه یه‌كێتى عێراق ده‌پارێزێت و به‌داخه‌وه ده‌مه‌وێت پێتان بڵێم هیچ پابه‌ندییه‌ك به‌و ده‌ستووره نه‌كراوه و ده‌ستووریش رێگه‌مان پێده‌دات ئه‌و هه‌نگاوه بنێین.
ئێمه شانازى به فه‌رهه‌نگى میله‌تى خۆمانه‌وه ده‌كه‌ین، كه فه‌رهه‌نگى یه‌كتر قبوڵكردن و به‌یه‌كه‌وه ژیانه كه ئاین و پێكهاته‌ى جیاواز به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین و ئه‌مه بڕیارى هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان و ته‌واوى پێكهاتهكانییهتى و بۆ داهاتووش ئێمه پابه‌ند ده‌بین به‌وه‌ى كه هه‌موو پێكهاته و ئاینه‌كان له‌كوردستان مافیان پارێزراو بێت و به به‌شدارى خۆیان رازى بن.
ئێمه ناشمانه‌وێت ئه‌و ده‌رده‌سه‌رى و نه‌هامه‌تییه‌ى جیلى ئێمه و جیلى پێش ئێمه بینیان به‌جێى بهێڵین بۆ نه‌وه‌ى دواى خۆمان و ئێمه‌ش حه‌ز ده‌كه‌ین منداڵانى ئێمه بخوێنن و ئازاد بن و وه‌كو هه‌موو گه‌لانى جیهان ئه‌و مافه‌مان هه‌یه و نازانم بۆچى بۆ هه‌موو گه‌لانى جیهان هه‌یه ئازاد بن و بۆ گه‌لى ئێمه نه‌بێت.
ئێمه داوامان له دۆسته‌كانمان ئه‌وه‌یه پشتیوانیمان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك نه‌توانن پشتیوانمان بن، لانیكه‌م دژى ئێمه نه‌وه‌ستنه‌وه و له ئێسته‌شه‌وه داوه‌تتان ده‌كه‌ین كه نوێنه‌رتان بێت و به‌شدار بن وه‌ك چاو‌دێر كه بۆ ئێمه رۆژێكى مێژووییه و ساڵه‌هاى ساڵه ئێمه چاوه‌ڕوانى ده‌كه‌ین.
ته‌وه‌رى دووه‌م شه‌ڕى تیرۆره: ئێمه شانازى ده‌كه‌ین به پێشمه‌رگه و خه‌ڵكى كوردستان و پێشمه‌رگه قاره‌مانێتییه‌كى زۆرى نواند و بوو به هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌فسانه‌ى داعش تێك بشكێت.
سه‌ده‌ها پێشمه‌رگه گیانى خۆیان به‌خت كرد بۆ ئه‌وه‌ى ئاواره‌كان رزگار بكرێن و رێگرى له‌وه بكرێت ده‌ستى داعش پێیان بگات.
به نسبه‌ت دوایین پێشهاتى شه‌ڕ، كه شه‌ڕى مووسڵ بوو، دوێنێ راگه‌یه‌ندرا، مووسڵ رزگار كرا، به‌ڵێ هیچ گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌یه‌ك نه‌ماوه داعشى لێ بێت و به‌ڵێ جیوبێك ماوه و به‌داخه‌وه زیانى خه‌ڵكى مه‌ده‌نى یه‌كجار یه‌كجار زۆر و شاره‌كه وێران بووه و ساڵ و نیوێك دوو ساڵ پێش ئێستا باسى رزگاركردنى مووسڵمان ده‌كرد، ده‌مانوت ده‌بێت دوو پلان هه‌بێت، یه‌كێكیان پلانى سه‌ربازى و دووه‌میان پلانى سیاسى و ئیدارى بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه پلانى دووه‌م فه‌رامۆش كرا و زۆر خۆش بین نیم بۆ داهاتووى مووسڵ و هیوادارم راست نه‌بم، به‌ڵام من ئه‌و ترسه‌م هه‌یه.
ئه‌و هۆكاره‌ى بوو به هۆى سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌كردنى داعش پێش سێ ساڵ، ئێستا ئه‌و هۆكاره ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بووبێت، ئه‌وا كه‌متر نییه و بۆیه ئه‌و ترسه‌م هه‌یه و بۆ پلانى سه‌ربازیش ئێمه رێككه‌وتنمان هه‌بوو، كه پێشمه‌رگه و سوپا و حه‌شد له كوێ ده‌بێت و له 17ى ئۆكتۆبه‌رى 2016 پێشمه‌رگه له سێ میحوه‌ره‌وه هێڵى به‌رگرى داعشى تێك‌شكاند و سوپا و پێشمه‌رگه پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كه بوون، به‌ڵام حه‌شد رێككه‌وتنى پێشێلكردووه و بۆیه من مه‌ترسیم هه‌یه.