بڕۆکسل، بەلژیکا-KDP.info- (سەرۆک بارزانی) کە سەرۆکایەتیی شاندی باڵای ڕیفراندۆمی بۆ ئەورووپا دەکات ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌لژیكا راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر باشیان له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانیان ئه‌نجام داوه و، په‌یامی خه‌ڵكی كوردستانیان گه‌یانده دۆسته‌كانیان و لێكتێگه‌یشتنێكی زۆر باش هه‌بووه و هه‌ڵوێستیان زۆر دۆستانه بوو.
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، له‌گه‌ڵ (ژان ژانبوون) جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ئاسایش و كاروباری ناوخۆ و (ستیڤن ڤاندپوت)، وه‌زیری به‌رگری و (تیۆ فرانکن) وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی به‌لژیكا كۆتایی هات.
له پاش كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، وه‌زیری ئاسایش و كاروباری ناوخۆی به‌لژیكا ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ میدیاكان ئاشكرا كرد.
له سه‌ره‌تادا جێگری سه‌رۆكوه‌زیران وه‌زیری ئاسایش و كاروباری ناوخۆی به‌لژیكا رایگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرینگمان ئه‌نجام داوه و ریفراندۆم پرسێكی ناوخۆییه و چاوه‌ڕوانی ده‌ره‌نجامی ریفراندۆمه‌كه و گفتوگۆكان ده‌كه‌ین و دوای بڕیاری خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و كات حكوومه‌تی به‌لژیكا بۆچوونی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین".
ده‌رباره‌ی هاوكارییه‌كانی به‌لژیكا بۆ هه‌رێمی كوردستان، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لژیكا گوتی "پاش جه‌نگی داعش‌یش به‌رده‌وام ده‌بین له هاوكاریكردنی خه‌ڵكی كوردستان".
هه‌روه‌ها (سه‌رۆك بارزانی) ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌لژیكا راگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر باشمان له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانیان ئه‌نجام داوه و، په‌یامی خه‌ڵكی كوردستان‌مان گه‌یانده دۆسته‌كانمان و لێكتێگه‌یشتنێكی زۆر باش هه‌بووه‌و هه‌ڵوێستیان زۆر دۆستانه بوو".
كۆبوونه‌وه‌كه ماوه‌ی سەعاتێکی خایاندووه و پاشان شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و شوێنی دیداری داهاتوویان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی فلانده‌رز به‌رێكه‌وتن.
له‌م سه‌ردانه‌دا شاندێك له نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسی و پێكهاته ئایینه‌كان یاوه‌ریی (سەرۆک بارزانی) ده‌كه‌ن و، بڕیاره چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمه‌كانی به‌لژیكا و لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا هه‌بێت.
ئه‌و شه‌نده ئامانجی سه‌ره‌كییان له سه‌ردانی ئه‌مجاره گفتوگۆكردنه له‌باره‌ی پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، كه بڕیاره له 25/9/2017 ئه‌نجام بدرێت.
سەرچاوە، کوردستان٢٤