Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕاوێژكارێكی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم: داوا له‌ سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم ده‌كه‌ین سپاسی ئێمه‌ به‌ ئیسڕایل بگه‌یه‌نێ

 

هه‌ولێر-KDP.info-  ڕاوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان داوا له‌ (سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم) ده‌كات، سپاسی گه‌لی كورد له‌ باشووری كوردستان به‌ ئیسڕایل بگه‌یه‌نێ.

له‌ وه‌ڵامی دووه‌مجار باسكردنی ئیسڕایل وه‌ك تاكه‌ وڵات كه‌ ددان سه‌ربه‌خۆییی كوردستاندا ده‌نێ، (كیفاح مه‌حموود) ڕاوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، ''به‌ڕێز (سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم) جارێكیان له‌ كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ قاهیره‌ و، دوێنێیش له‌ تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌، ئه‌وه‌ ته‌نیا ئیسڕایله‌ ددان به‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا ده‌نێ؛ بۆیه‌ پێمان وایه‌ ده‌بێ (سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم) باشتر ئاگای له‌ هه‌ڵوێسته‌كانی ئیسڕایل بێ.''

(كیفاح مه‌حموود) هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ''مادام (سه‌ید عه‌ممار) له‌ هه‌موووان باشتر ئاگای له‌ هه‌ڵوێسته‌كانی ئیسرایله‌، داوای لێ ده‌كه‌ین سپاسی ئێمه‌ به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسرایل بگه‌یه‌نێت.''