Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەلحوێت: زۆینەی هۆزەعەرەبەکان داوای گەڕانەوەی کەرکووک بۆسەر هەرێم دەکەن

کەرکووک-KDP.info-  گوتەبێژی ھۆزەعەرەبەکانی مووسڵ دەڵێ، زۆرینەی ھۆزەعەرەبەکانی سوونەی کەرکووک داوا دەکەن پارێزگای کەرکووک بگەڕێتەوە سەر ھەرێمی کوردستان.

گوتەبێژی ھۆزەعەرەبەکانی مووسڵ (شێخ مزاحم ئەلحویت) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، "کەرکووک لەسێ نەتەوە پێکدێ کورد، عەرەب و تورکمان کە لەچوارچێوەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم دان، بۆیە دۆخی ئەوانیش ھاوشێوەی شنگال و مووسڵ و مەخموورە، بۆیە ئێمە هیچ لاریمان لە گەڕانەوەی کەرکووک بۆسەر هەرێمی کوردستان نییە و داوایش دەکەین بگەڕێتەوە سەر هەرێم.
(شێخ مزاحم ئەلحویت) دەشڵێ، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوونەکانی دڵنیاکردووەتەوە ئەگەر ناوچەکانیان گەڕانەوە سەر ھەرێمی کوردستان، دۆخی ئەوانیش وەکو خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەبێ و ھەمان ئەرک و مافیشیان دەبێ.

بڵند ئیبراھیم