Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامیدا بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پیرۆزبایی ئاراستەی مسوڵمانانی کوردستان بەتایبەتی و جیهان بەگشتی و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و هەروەها سەرجەم کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکانی کوردستان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مسوڵمانانی کوردستان بەتایبەتی و جیهان بەگشتی، دەکەم.
پیرۆزبایی گەرم له خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و هەروەها سەرجەم کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکانی کوردستان، دەكەم.
لە خوای گەورە داواکارم ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لەهەموو مسوڵمانان قبوڵ کردبێ و پشت و پەنای پێشمەرگە قارەمانەکانمان بێت و گەلەکەشمان بگاتە ئاواتی لەمێژینەی خۆی و کۆتایی بە هەموو ناخۆشییەکان بێت.

مەسعوود بارزانی
29ـی ڕەمەزان 1438ـی کۆچی
24ـی6ـی2017