Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کاکەمین نەجاڕ: دوای جەژن کۆمیتەی ڕیفڕاندۆم دەست بە کارەکانی دەکات

هەولێر-KDP.info-   (کاکەمین نەجاڕ) ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، ھەوڵەکان بۆ ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆم بەردەوام دەبن و دوای جەژن کۆمیتەی ئامادەکاریی ڕیفڕاندۆم دەستبەکار دەبێت.

(کاکەمین نەجاڕ)، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ھەوڵەکان بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم لە مانگی ئەیلوولی داھاتوودا بەردەوام دەبن و دوای جەژنیش کۆمیتەی ئامادەکاریی ڕیفڕاندۆم دەست بە کارەکانی دەکات، بۆ ئەوەی ئامادەکاری بۆ پڕۆسەکە بکرێت، بەڵام دیار نییە ھیچ کۆبوونەوەیەکی فراوانی دیکەی نێوان لایەنە سیاسییەکان بەڕێوە دەچێت، یان نا، لەگەڵ ئەوەشدا کۆبوونەوە و سەردان و ھەموو چالاکییەک تا ڕۆژی ڕیفڕاندۆم ھەر بەردەوام دەبێت، بۆ ئەوەی پڕۆسەکە سەرکەوێت.''

قائید میرۆ