Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەرواری: مالیکی و تاقمەکەی تەنیا ڕێی دژایەتیکردنی ڕیفراندۆمیان بۆ ماوەتەوە

هەولێر-KDP.info-  چاودێرێکی سیاسی (عەبدولسەلام بەرواری) دەڵێت، کەسانی وەک (نووری مالیکی) لە هەوڵی ئەوەدان کە دژایەتیی پرسی ڕیفراندۆم بکەن، بۆیە گرینگە خەڵکی کوردستان لە نییەتی ئەو گرووپ و تاقمە ئاگادار بکرێنەوە.

(عەبدولسەلام بەرواری)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''(مالیکی)، وەک هەر دیکتاتۆرێک، تەنیا بیر لە دەسەڵاتی خۆی و گوێرایەڵیی بەرانبەرەکەی دەکاتەوە. (سەرۆک بارزانی) هەر لە سەرەتاوە ئەوی باش ناسی و پێش پێنج ساڵ هوشداریی دا لە سەرهەڵدانی حوکمی تائیفی و تاکە کەسی. ئێستاش (مالیکی) باش دەزانێت، کە تەنیا بە دەربڕینی دژایەتیی خواستی سەربەخۆیی و ڕیفراندۆم، بۆ دووبارەوەرگرتنەوەی دەسەڵات خەڵکانێک لە عێراق پشتگیریی دەکەن و تەنیا ئەو رێگەیی بۆماوەتەوە، هەر بۆیەش بەردەوام ڕەخنە لە (عەبادی) و حکوومەتەکەی دەگرێت و وای پێشان دەدات، کە گوایە هەماهەنگیی هەیە لەگەڵ هەرێمی کوردستان.''

(عەبدولسەلام بەرواری) گوتیشی: ''بەداخەوە (مالیکی) لەم هەوڵانەیدا سوود لە بیرکردنەوە و هەڵوێستی نانیشتمانییانەی چەند لایەنێکی کورد وەردەگریت، تا نیشان بدات، کە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی تەنیا خواستی (بارزانی) و پارتییە.''

کارزان سەباح هەورامی