Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مه‌سروور بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا پرسی ریفراندۆمیان تاوتوو کرد

هەولێر-KDP.info-  لە دیداری نێوان راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق پرسی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان تاوتوو کرا و باس لەوە کرا کە گەلانی ناوچەکە دەبێت بە یەکترقبووڵ کردن و بە شێوەیەکی ئاشتیانە کێشەکانیان چارە بکەن تاکو گشت پێکهاتەکانی ناوچەکە بە ماف و داخوازیەکانیان شاد ببن.

ئەمرۆ 15/6/2017 (مەسروور بارزانی) راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە (فرانک بەیکر ) باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و کونسووڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان کرد.

لەم دیدارەدا دوا پێشهاتەکانی دەڤەرەکە و پێشڤەچوونەکانی شەری دژ بە داعش تاوتوێ کران و هەردوولا کۆک بوون لە سەر هەماهەنگیی زیاتر لە پێناو بەردەوامیی جەنگی دژ بە تیرۆر و چارەسەریی گشت ئەو کێشە لەمێژینانەی کە لە دەڤەرەکەدا زەمینەخۆشکەر بوونە بۆ سەرهەڵدانی هزری توندڕۆیی. هەروەها جەخت لە سەر ئەوە کرایەوە کە هیچ ڕووداو و پێشهاتێک کاریگەریی لە سەر هاوپەیمانیی و هاوکاریی هەردوولا لە شەری دژ بە تیرۆردا نابێت.

هەر لەم دیدارەدا پرسی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان تاوتوو کرا و باس لەوە کرا کە گەلانی ناوچەکە دەبێت بە یەکترقبووڵ کردن و بە شێوەیەکی ئاشتیانە کێشەکانیان چارە بکەن تاکو گشت پێکهاتەکانی ناوچەکە بە ماف و داخوازیەکانیان شاد ببن.