Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پێشمەرگە زۆر بە تووندی وه‌ڵامی داعشی دایەوە

 

خورماتوو-KDP.info-  بەرپرسێكی پارتی له‌ خورماتوو رایگەیاند، كەمێك لەمەوبەر تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی خورماتوو هێرشیان كردووەتە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە و هەر زوو زۆر بە تووندی وڵام دراونەتەوە.

(ئەحمەد شێخ لەنگەری) بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی راگەیاندكە: "درەنگانی ئەمشەو تیرۆریستانی داعش لە سنووری خورماتوو هێرشیان كردووەتە سەر سەنگەرەكانی پێشەوەی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەكانی (بیر ئەحمەد و حلێوە و عبود)ـە."
بەرپرسی ناوچەی خورماتووی پارتی ئاماژەی دا: "هەرزوو هێزی پێشمەرگە لێیان هاتوونەتە دەست و زۆر بە تووندی وڵامیان داونەتەوە و تا ئێستایش شەڕێكی تووند بەردەوامە."

(ئەحمەد شێخ لەنگەری) پێوەست بە زیانەكانی تیرۆریستانی داعش گوتی: "تائێستا ئامارێكی تەواو لەبەردەستدا نییە بەڵام بە تووندی وڵام دراونەتەوە و كوژراویان هەیە."

سەرباز واحد