Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

هەڵگورد حیکمەت هۆکاری پلە بەرزنەکردنەوەی زیاتر لە هەزار پێشمەرگە ئاشکرا دەکات

هەولێر-KDP.info-  بەڕێوبەری گشتیی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ھۆکاری پلە بەرزنەکردنەوەی زیاتر لە ھەزار پێشمەرگە بۆ نەبینینی خولی سەربازی و کەمی میلاک دەگەڕێتەوە.

عەمید (ھەڵگورد حیکمەت) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، "وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ناوی دووھەزار و٣٩٥ پێشمەرگەی رەوانەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان کرد بۆ پلە بەرزکردنەوە، بەڵام تەنیا رەزامەندی لەسەر ھەزار و ٣٢٨ پێشمەرگەدراوە و ئەوانەی دیکە پلەیان بەرز نەبووەتەوە.
بەڕێوبەری گشتیی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێ، ھۆکاری نەگەڕانەوەی پلە بەرزکردنەوەی ئەو پێشمەرگانە بۆ نەبینینی خولی سەربازی  و کەمی میلاک دەگەڕێتەوە و ئەگەرنا ھیچ ھۆکاری دیکە نییە.
گوتیشی،  لەو ژمارەیەدا ٩٤٣پێشمەرگە پلەی نایبی ئەفسەریان ھەبووە  بۆ ئەوەی پلەیان بەرزبکرێتەوە و  ببن بە ئەفسەر، بۆیە  پێویستە بچنە خولی ئەفسەرییەوە و ١٠٨پێشمەرگەش بەھۆی نەبوونی میلاک نەتواندراوە پلەیان بەرزبکرێتەوە و ١٦کەسیش کە پزیشک و ئەندازیارن ئەوانیش پێویستە بچنە خولەوە.

بڵند ئیبراھیم