هەولێر-KDP.info- لێکۆڵه‌رێک له ناوه‌ندی ستراتیژیه‌تی ئاسایش له واشنتۆن و کلاریۆن پرۆجێکت، لەبارەی سەرکەوتنی ڕاپرسیی چاوەڕوانکراوی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی و سوودی بۆ ئەمەریکا دەڵێ، کوردستان تۆمارێکی جوانتر و باشتری له دراوسێکانی هه‌یه له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ پێکهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌کان. هەروەها دەڵێ، ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌بێ به سه‌رمایه بۆ ئه‌مریکا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌که.
(ئیلێت فریدلاند) لێکۆڵه‌ر له ناوه‌ندی ستراتیژیه‌تی ئاسایش له واشنتۆن و کلاریۆن پرۆجێکت، که ده‌رچووی زانکۆی ئۆکسفۆرده و له چه‌ندین ناوه‌ندی هزریی جیهانیدا کاری کردووه و له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا ده‌ژی، له بابه‌تێکدا پرسیار ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کوردستان له ڕیفراندۆمی ڕۆژی ٢٥ی ئه‌یلوولی ٢٠١٧ ده‌نگ بده‌ن چ سوودێکی تێدایه؟ وه‌ڵام ده‌داته‌وه:
ده‌ڵێ" یه‌که‌م شت، ئه‌وه‌یه که کوردستانی سه‌ربه‌خۆ هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا ده‌بێ. له نیسانی ٢٠١٦ ئه‌مریکا ڕازی بوو که هاوکاریی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بکات به بڕی ٤١٥ ملیۆن دۆلار. هه‌روه‌ها پێنتاگۆن ناوه‌ندی ڕاهێنان و هاوکاری و سێ بنکه‌ی ڕاهێنانی له هه‌رێمی کوردستان کردووه‌ته‌وه."
هەروەها باس لەوە دەکات کە "کورد بۆ ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ هاوکاریی ئه‌مریکایان کردووه و دژی پاوانخوازیی ده‌وروبه‌ر ده‌بن. ئەوان هیچ ئاره‌زوو ناکه‌ن هه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌که‌دا زاڵ بێت".
ئه‌و نووسه‌ره ده‌ڵێ "ڕوو نادات کورد له ژێره‌وه هاوکاریی تیرۆریست و توندڕۆ‌کان بکه‌ن."
خاڵی دووه‌م، کوردستان تۆمارێکی جوانتر و باشتری له دراوسێکانی هه‌یه له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ پێکهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌کان. له کاتی ئێستادا کوردستان ناوچه‌یه‌کی ئارامه بۆ کریستیانه‌کان، ئێزدی و پێکهاته‌کانی دیکه‌ی عێراق. جیاواز له به‌شەکانی دیکه‌ی وڵاته‌که که گیرۆده‌ی شه‌ڕی تایه‌فین."
سێیه‌م، پێشبیی ده‌کرێ کوردستان په‌یوه‌ندیی باشی هه‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتان به ئیسرائیلیشه‌وه ئه‌مه‌ش ده‌بێ به گۆڕانکارییه‌کی نوێ که ڕۆڵی ده‌بێ له به‌دیهاتنی ئاشتی و ئارامیدا.
ئه‌گه‌ر دۆناڵد تره‌مپ سەرکی ئەمریکا پلانێکی گه‌وره‌ی له چوارچێوه‌ی کردارێکی گه‌وره به‌دی بهێنێ، ئه‌وا کورد شایه‌نی دادپه‌روه‌رین، دادپه‌روه‌رییه‌ک له شێوه‌ی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ ئه‌وان. ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌بێ به سه‌رمایه بۆ ئه‌مریکا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌که.