Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی بە مەرسومێکی هەرێمی کۆمسیۆنی بۆ دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنەکان راسپارد

هەولێر-KDP.info-  (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبۆوە و (سەرۆک بارزانی) لە کۆبوونەوەکەدا بە مەرسومێکی هەرێمی، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە کوردستان ڕاسپارد بۆ ئەوەی وادەیەک بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان بکەن.

ڕۆژی چوارشەممە ٧ـی٦ـی٢٠١٧ لە سەلاحەدین، (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبۆوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە بە بەشداریی جێگری سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک و جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە کوردستان بەڕێوەچوو، دوای گفتۆگۆ، بڕیار درا هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان، لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێن و بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەرسومێکی هەرێمی، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە کوردستانی ڕاسپارد بۆ ئەوەی وادەیەک بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان بکەن.