Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئۆجەلان: دەبێ گەلی كورد ئەو دەرفەتە لە دەست نەدات بۆ ئەوەی سەربەخۆ بێت

هەولێر-KDP.info-  (عوسمان ئۆجەلان) دەڵێت، ڕیفراندۆم پرسێكی گرینگ و نەتەوەییە، بە درێژایی مێژووی گەلی كوردستان دەرفەتی لەو شێوەیە بۆ كورد نەهاتووەتە پێشەوە، بۆیە دەبێ بە زووترین كات ڕیفراندۆم ئەنجام بدات، بۆ ئەوەی سەر بەخۆ بێت.

(عوسمان ئۆجەلان)، کەسایەتیی سیاسی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''پەکەکە دژایەتیی پرسی نەتەوەییی گەلی كورد دەكات و باوەڕی بە پرسی نەتەوەیی نییە و لە باكووری كوردستان تووشی شكەستێكی گەورە بووە، بۆیە دەبێ بەدیلی پەكەكە لە باكووری كوردستان بدۆزرێتەوە، چونكە دۆزی كوردی گەیاندووەتە خراپترین ئاست.''

(ئۆجەلان) گوتیشی: ''ڕیفراندۆم، پرسێكی گرینگ و نەتەوەییە، بە درێژایی مێژووی گەلی كوردستان دەرفەتی لەو شێوەیە بۆ كورد نەهاتووەتە پێشەوە، بەوەی كە وڵاتان خۆیان بێنە هەرێمی كوردستان و پشتیوانی لە سەربەخۆییی كوردستان بكەن، پڕۆژەی ڕاپرسی و سەربەخۆیی، پڕۆژەی (سەرۆك بارزانی)یە، بۆیە زۆر گرینگە گەلی كوردستان لە ڕێی ڕاپرسییەوە ئەو پرسە یەكلا بكاتەوە و سەربەخۆ بێت.''

ڕابین شێروانی