Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لاوانى كوردستان سەردانی پەرلەمانى نەمسا دەکەن

نەمسا-KDP.info-  شاندێكى یەكێتیى لاوانى دیموكراتى كوردستان گەیشتنە ڤییەناى پایتەختى نەمسا و بڕیارە سەردانى چەند ناوەندێكى گرینگى سیاسیى ئەو وڵاتە بكەن.

بە هەماهەنگى لەگەڵ یەكێتیى لاوانى دیموكراتى سیاسیى جیهان، شاندێكى یەكێتیى لاوانى دیموكراتى كوردستان بۆ بەشداریكردن لە خولێكى سیاسیى سەركردەى گەنج، كە بە سەرپەرشتیى لاوانى نەمسا و لاوانى جیهانى ڕێك خراوە، گەیشتنە ڤییەناى پایتەختى نەمسا.

(فەلاح حەسەن)، جێگرى سەرۆكى لاوانى دیموكراتى جیهان دەربارەى ئەو سەردانەى شاندى لاوانى كوردستان بۆ نەمسا ڕایگەیاند: ''پرۆگرامى سەردانی زانكۆى ڤییەنا و ئۆفیسى یەكێتیى ئەورووپا بۆ شاندەكەى لاوانى هەرێمى كوردستان ڕێك خراوە، هاوكات بڕیارە لەگەڵ لاوانى پارتى گەلانى نەمسا كۆ ببنەوە و سەردانى سەركردایەتیى پارتى گەلى نەمساش بكەن.''

جێگرى سەرۆكى لاوانى دیموكراتى جیهان، كە پرۆگرامى سەردانەكەى شاندى لاوانى دیموكراتى كوردستانى ڕێك خستووە، دەڵێت: ''لە دواڕۆژانى مانەوەیان لە ڤییەناى پایتەخت، شاندى لاوانى دیموكراتى كوردستان سەردانى پەرلەمانى نەمسا و نوێنەرایەتیى حكوومەتى هەرێمى كوردستان لە ڤییەنا دەكەن.''

كارزان حەیدەر