Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

فازڵ میرانی پێشوازیی لە سەرۆکی ئینستیتۆی کورد لە پاریس کرد

هەولێر-KDP.info-  سكرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە سەرۆکی ئینستیتۆی کورد لە پاریس کرد و لە دیدارەکەدا (میرانی) ڕۆشنایی خستە سەر ڕۆڵێ ڕۆشنبیران لە کۆمەڵگەی کورددا.

ئەمڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان (فازڵ میرانی)، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پێشوازیی لە ڕووناکبیری کورد، (کەنداڵ نەزان)، سەرۆکی ئینستیتۆی کورد لە پاریس کرد.

(میرانی) وێڕای بەخێرهێنانی گەرمی (د. کەنداڵ) خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بۆ ئەم سەردانەی بۆ مەکتەبی سیاسیی پارتی و باسی لە ڕۆڵی ڕۆشنبیری لە کۆمەڵگەی کوردیدا کرد، کە لە کاتە سەختەکاندا دەنگی شۆڕشی کوردستانی بە جیهان گەیاند و (د. کەنداڵ) یەکێک بوو لەوانەی کاریگەریی یەکجار زۆری لە ڕۆشنبیرکردنی کۆمەڵگەی کوردیدا هەبوو.

لای خۆیشییەوە (د. کەنداڵ) سوپاسی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی کرد. لە تەوەرێکی دیکەی قسەکانیدا (فازڵ میرانی) بە گرینگی زانی، کە سوود لە توێژینەوە و بۆچوون و پێشنیارەکانی ڕۆشنبیران وەربگیرێ.