Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پرۆفیسۆر خەلیل ئیسماعیل: دەبێ سنوورێک بۆ حەشدی شەعبی دابنرێت

هەولێر-KDP.info-  پسپۆڕێکی جۆگرافیای سیاسی پێی وایە دەبێ سنوورێک بۆ حەشدی شەعبی دابنرێت و ڕێ نەدرێت مەرامی سیاسیی ھەندێ لایەن و وڵات لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمدا جێبەجێ بکرێت و دەشڵێت، حەشد دەیەوێت سنووری نێوان سووریا و عێراق بکەوێتە ژێر دەستییەوە.

پڕۆفسیۆر (خەلیل ئیسماعیل)، پسپۆڕی جۆگرافیای سیاسی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''پێشڕەوییەکانی حەشدی شەعبی بۆ ناحیەی قەیرەوان و ناوچە کوردستانییەکانی سنووری نەینەوا شتێکی پێشبینیکراو بووە، چونکە عێراق لە گرتنەوەی مووسڵ نیزیک دەبێتەوە و حەشدی شەعبی لەگەڵ لایەنە سەربازییەکەی لایەنێکی سیاسیش جێبەجێی دەکات و دەیەوێت سنووری نێوان سووریا و عێراق بکەوێتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە، لەبەر ئەوە دەستی بە جووڵە لە ناوچە کوردستانییەکاندا کردووە و تا لە گرتنەوەی مووسڵ نیزیکتر دەبینەوە، حەشدی شەعبیش زیاتر کێشە بۆ ناوچەکە دروست دەکات.''

(خەلیل ئیسماعیل) گوتی: ''پێویستە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ڕێگریکردن لە پێشڕەوییەکانی حەشدی شەعبی بەغدا ئاگادار بکاتەوە، چۆن پێشتر دەربارەی شەڕی مووسڵ ڕێککەوتن لە نێوان ھەرێم و بەغدادا کراوە، بە هەمان شێوە دەربارەی دیاریکردنی سنوور بۆ حەشدی شەعبیش بگەنە ڕێککەوتن و ڕێ نەدرێت، حەشدی شەعبی مەرامی سیاسیی ھەندێک لایەن و وڵاتی ناوچەکە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا جێبەجێی بکات.''

قائید میرۆ