هەولێر-KPD.info- (نێچیرڤان بارزانی) ڕایگەیاند، بنیاتنانی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ بەغدا، باشترە لە بوونی پەیوەندییەک کە لە پەیوەندیی کرێچی و خاوەن خانوو دەچێت.
كۆنفرانسی "هه‌رێمی كوردستان لەبەردەم دووڕیاندا، سیاسەتی هەنووكەییی ناوخۆ و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" له زانكۆی كوردستان له هه‌ولێر، ده‌ستی پێ كرد.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24-5-2017، به ئاماده‌بوونی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیر به‌رپرسانی حكوومه‌ت و كۆنسووڵ و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌كادیمی و مامۆستایانی زانكۆ له ناوخۆ و ده‌ره‌وه، له شاری هه‌ولێر كۆنفرانسی زانستی زانكۆی كوردستان به‌ڕێوه چوو.
له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا دوای پێشكه‌شكردنی چه‌ند په‌یڤێك له‌لایه‌ن ڕێكخه‌ران و ئاماده‌بووانی كۆنفرانسه‌كه‌وه، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له وته‌یه‌كدا سه‌ره‌تا هاوخه‌می و هاوسۆزیی خۆی بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی شاری مانچسته‌ر له به‌ریتانیا و گه‌لی به‌ریتانیا به‌گشتی ده‌ربڕی، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه گه‌لی كورد شانازی شانازی به‌وه ده‌كات له به‌ره‌ی یه‌كه‌می جه‌نگی دژی تیرۆر دان و له‌م پێناوه‌شدا نزیكه‌ی 1700 شه‌هید و 10000 بریندار دراوه. دووپاتیشی كرده‌وه كه پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌یه‌كه‌وه كار بۆ بنبڕكردنی تیرۆر به هه‌ردوو شێوه‌ی سه‌ربازی و هزری بكات كه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فكری تیرۆر زۆر له تێكشكاندنی سه‌ربازیییان گرینگتره.
دواتر جیا له ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به كردنه‌وه‌ی كۆنفرانس و به‌خێرهێنانی میوانان و ده‌ستخۆشیكردن له زانكۆی كوردستان – هه‌ولێر بۆ هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانیان تا زانكۆكه‌یان ببێته دامه‌زراوه‌یه‌كی به‌رچاو، سوپاسی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كرد به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌پێناو كوردستاندا شه‌هید بوون و دڵنیایی دا كه ڕەنج و ماندووبوونی بەردەوامی ئه‌وان به‌فیڕۆ ناچێت و هێرشەکەی هه‌فته‌ى ڕابردووى داعشیشی بۆ سەر پێشمەرگە لە خورماتوو، بیر گه‌لی كوردستانی هێنایه‌وه كه ناحەزانمان هەمیشە دەیانەوێت هه‌رێمی كوردستان تاقی بكه‌نه‌وه ئارامیی ئاسایش هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ قارهمانهتیى پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان و هاوكارانیان گه‌ڕانده‌وه.
دواتر باسی له‌و قۆناغانه‌ی مێژووی گه‌لی كورد و كوردستان كرد تا به‌مڕۆ گه‌یشتووه کە تیایدا چەندین جار خه‌ڵكى کوردستان چەوسێنراوەتەوە و خەباتی کردووە و تەنها لە ماوەی 15 ساڵی ڕابڕدوودا چه‌ندین قۆناغی جیای بینیوه وه‌ك ئه‌و ئازادی و سەربەخۆییەی كه ئازادکردنی عیراق لە ساڵی 2003 بەدوای خۆیدا هێنا و دواتر بووە هۆی هێنانەکایەی قۆناغێکی گەشەسەندنی خێرا و تیایدا دەرفەتی بەرەوپێشبردن و خستنەگەڕی تواناکان ڕەخسا و پاشان ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی ئابووری، ئه‌منى و مرۆیی بووه‌وه كه کەم وڵات هەیە بتوانێت بەسەریاندا زاڵ بێت، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی جددی لێ بکەوێتەوە، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه ئەم خۆڕاگرییەی ئێستای گه‌لی كوردستان لە خەبات و تێكۆشانى ڕابردوو درێژەی کێشاوە و ئاماژەیەکیشە بۆ شوناس و بەهاکانی گەلی کوردستان.
(نێچیرڤان بارزانی) باسی ئه‌و شته نهرێنیانهشی كرد كه به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساتانه‌وه له هه‌رێمی كوردستان دروست نه‌بوون په‌نانه‌بردن بۆ توندڕەوی و بیرۆکەی توندڕەوی نەیتوانی لە کوردستان جێگه‌ى خۆى بكاته‌وه، به‌ردوامیی پاراستنی فرەئایینى و فره‌نەتەوەیی لە هەرێمی کوردستان، ڕێگری نه‌كردن له هاتنی ئاوارەکان سەرەڕای ئەو فشارە زۆره‌ى خرایه سەر ئابووریی هەرێمى كوردستان و کەرتی تەندروستی و په‌روه‌رده‌یى و كه‌رته‌كانى خزمه‌تگوزارى كه ئەم كه‌رتانه خۆیان لە دۆخێکی ناسکدا بوون، سەرەڕای بیروڕا سیاسییە جیاوازەکان و نیگەرانییەکان سەبارەت بە قەیرانی ئابووری، لایه‌نه‌كانی كوردستان دژی یه‌كتر نه‌وه‌ستان و هیچ ئینتمایەک بۆ توندوتیژی و ڕووبەڕووبوونەوەی یەکتر، وەک ئەوەی لە ڕابردوودا ڕوویدا، نەبوو. ئەمە لێرەدا شایەنی باسکردنە، چونکە توانا شاراوەکانمان بۆ داهاتوو دەردەخات. دەڵێن: باشترین تاقیکردنەوە بۆ دەرخستنی تایبەتمەندی و کەسایەتیى هه‌ر كه‌سێك، ئەو کاتەیە کە دەخرێتە ژێر فشاره‌وه. ئەمە بۆ کۆمەڵگاش ڕاستە. باوەڕم وایە ئێمە لەم تاقیکردنەوەیە سەرکەوتوو بووین. ئێمە بە ئاگردا تێپەڕین و بەها ڕاستەقینەکانمان دەرکەوتن. ئەمە شتێکە بە ڕاستی پێویستە هەموومان شانازی پێوە بکەین. كاتێك ئێمە لە گەشتەکەماندا هەنگاوی دواتر دەنێین، هیوادارم کەسایەتییە جیهانییە کاریگەرەکان دانی پێدا بنێن.
به گرینگیشی زانی بە درێژایی کۆنفرانس، به‌یه‌كه‌وه له داهاتوو بڕوانن و هه‌موو به‌شداربوانی كۆفرانس بیر لەو هەنگاوە عەمەلیانە بکەنەوە کە پێویستە له‌مباره‌یه‌وه لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە بگیرێنه به‌ر. جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ڕووداوی مەزن و ئاراستەی جیهانی هەن له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا نییه بیانگۆڕن وه‌ك نرخی نەوت، جەنگەکان، گۆڕانکاری لە هاوپەیمانیی جیهانیدا و به پێویستی زانی تیگه‌یشتن بۆ هۆكاره‌كانی هه‌بێت، بەڵام نابێت ئه‌وه‌نده پێیانه‌وه سەرقاڵ بن کە ئه‌وه بیربباته‌وه لە ڕاستیدا توانای چ گۆڕانكاریه‌ك و گۆڕینی چ شتێكیان هه‌یه.
له به‌رده‌وامیی وته‌كه‌یدا سه‌رۆكوه‌زیران به پێویستی زانی دوای قۆناغه‌كانی ئازادی، گەشەسەندن و قەیرانه‌كان، سه‌رنجی زیاتر بخرێته سه‌ر بنیاتنانی نەتەوە به واتای بەردەوامی، یەکڕیزی، لە کۆتاییشدا بوون بە نەتەوەیەکی سەربەخۆ. دەربارەی بەردەوامبوون، ئاشكرای كرد كه گەشەسەندنی ئابووری بە هەمان ئەو خێراییەی کە داڕما، بەرز نابێتەوە و ئەمەش مانای ئەوەیە کە پێویستە بە وریاییەوە هەنگاوه‌كان به‌رده‌وام بناغه‌كان تۆكمه بن وڵات گەشە بکات و بەرەو پێشەوە بچێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا سەربکەوێت.
دووپاتیشی كرده‌وه كه قەیران وادەکات بزانرێت گرینگ‌ترین شت چییە و دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە یەکێک بوو لەو پێشهاتانەی کاریگەریەکی زۆری دروست کرد و حكوومه‌ت بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە و کاریگەر مامەڵەی لەگەڵ ئه‌م پرسه‌دا کرد، ئه‌ویش لە ڕێگەی سیستەمی بایۆمەترییهوه بۆ دابەشکردنی مووچە كه یەکێکە لەو چاکسازیانەی کە خۆی وه‌ك سه‌رۆكی وه‌زیران و به‌ڕێز جێگری سەرۆک وەزیران پابه‌ندن بە جێبەجێکردنی ئه‌و سیستمه و بنیاتنانی ژێرخانێکی ڕاست بۆ هه‌رێمی كوردستان. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه زۆربەی پڕۆژە گەورەکان بە شێوەیەکی کاتی وەستێنراون و سوپاسی ئه‌و وەبەرهێنەرە ناوخۆیی و بیانییانه‌شی كرد کە لەسەر بنەمای متمانەبوون بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باوەڕیان بە داهاتووی کوردستان، له‌م كاته سه‌خته‌كاندا كار و پڕۆژەکانیان نه‌وه‌ستاند و چاوپۆشی‌یان لە وەرگرتنی تەواوی پارەکەیان کرد. باوه‌ڕی خۆیشی نیشان دا كه بەرەو کۆتاییی قەیرانەکان دەڕۆن و بۆ چوونە ناو قۆناغێکی نوێوە هەنگاو دەنێن کە قۆناغی گەشەسەندنى دوای جەنگه كه له‌وانه‌یه ئێستا لە سەرەتای ئەم قۆناغی گەشەسەندنەدا نەبن، بەڵام وا خەریکە هێما دڵخۆشکەرەکان دەبینرێن. جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه پێویستە هەموو تواناكان بۆ ئەوە بخرێنه گه‌ڕ نیشانی بدێت بە ئاراستەیەکی ڕاستدا دەڕۆن، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه گەشەکردن، گەشەکردنی زیاتری لێ دەکەوێتەوە و هەر بزنسێکی نوێ یەکێکی تر بە دوای خۆیدا ده‌هێنێت بۆ ئەوەی پێشبڕکێی لەگەڵ بکات، یاخود تەواوی بکات و گەڕانەوەی هەر ئەندامێکی ڕەوەندی کوردستان له ده‌ره‌وه، هانی گەڕانەوەی یەکێکی تر دەدات.
سه‌رۆكوه‌زیران له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا چاکسازییەکانی حکوومەت و گەشەسەندنی ئابووری بۆ بنیاتنانی وڵات به گرنگ زانی، بەڵام ئه‌مانه به‌س نین و بێ دیوارە بەهێزەکانی یەکڕیزیی سیاسی و کۆمەڵایەتی، ناتوانرێت سەقفی سەربەخۆیی دروست بکرێت، بۆیه ئاشكرایكرد كه پێکەوەبوون نیشانه‌ى بەها و بەهێزیی زیاترە و دەتوانرێت وڵات بە ڕێگەیەکی ڕاست بنیات بنرێت و شكست به ئەجێندای دەرەکی بهێنرێت، هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ناکۆکییە سیاسییەکان وه‌ك به‌شێك له پرۆسه‌ی دیموكراسی هەرگیز کۆتای‌یان نایەت و لە گه‌رمەی شەڕی داعشدا وەک پێویست ئەولەویەت بەم کێشانە نەدرا و ئەوەی لە هەموو شتێک گرنگترە ئەوەیە کار بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان بکرێت و لە ڕیگەی دیالۆگه‌وه چارەسەر بۆ سەرجەم کێشەکان بدۆزرێتەوە.
هه‌ر ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی، خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی كه یەکێک لە لایەنەکانی بەدەستهێنانی سەربەخۆیی بۆ کوردستان ئەوەیە سەربەخۆیی هەمووان کۆدەکاتەوە تا پێكه‌وه بەرەو ئامانجە هاوبەشەکان هه‌نگاو بنێن و ئامانجی ڕیفراندۆمیشی به ده‌رخه‌ری ئه‌وه زانی کە سەربەخۆیی خۆی لە خۆیدا ئامانجی هاوبەشی هه‌موولایه‌كه و دواتر مەترسی و دەرفەتەکانیش ڕوونتر دەردهکەون، هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد كه سەربەخۆیی چارەسەرێکی جادوویى نییه بۆ سەرجەم کێشەکان، بەڵام دەبێتە دەستپێکی گەشتێکی نوێ به‌ره‌و ئاراستەیەکی ڕاست.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدایش، (نێچیرڤان بارزانی) دووپاتی كرده‌وه كه دۆخی ئێستا لەگەڵ بەغدا لەسەر کاغەز مانای زیاترە وەک له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع و بنیاتنانی پەیوەندیەکی دراوسێیانەی باشیش لەگەڵ بەغدا زۆر باشتر زانی لە بەردەوامیدان بە پەیوەندییه‌ك كه له پەیوەندیی نێوان کرێچی و خاوه‌ن خانوو بچێت و هەردوولا پێیان خۆش نییە، چونكه کوردستانێکی بەهێز و یەکڕیز و سەربەخۆ، دەتوانێت ببێتە بەشێک لە چارەسەرکردنی هەندێ لە کێشە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکانیش وچەندین قسه‌كه‌رى دیكه‌ى بە تواناش هەن دەتوانن لێکۆڵینەوەی زیاتر و وردەکاریی زیاتر له‌سه‌ر ئەم بابەتە بدەن.
هیواشی خواست دیبه‌یته‌كانی له ماوه‌ی دوو ڕۆژی كۆنفرانسدا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، له ته‌نها له هۆڵه‌كان و زانكۆكاندا نه‌مێننه‌وه و ببێته به‌شێك له گفتوگۆی سیاسی و میدیای و ناو خه‌ڵك و ڕاگه‌یاندن له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵێکی بنیاتنەرانە لە هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە کێشە سیاسییەکان بگێڕێت و سه‌ركرده‌كانیش لە تێگەیاندنی خەڵک لەم بابەتانە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە میدیا و لە سیاسەتیشدا باشتر بن. دووپاتیشی كرده‌وه كه ڕەخنەگرتن ئاسانترە لە بنیاتنان، چونكه بنیاتنان هه‌وڵ و كۆشش و به‌رپرسیاریه‌تى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانه، به‌ڵام ڕه‌خنه گرتن هیچ به‌رپرسیاریه‌تی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌كی تیا نییه و زۆر ئاسانه.
هاوكات تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش گه‌ر به‌راوردێك له نێوان سه‌ختییه‌كانی ئه‌م دواییه و هی نه‌وه‌ی پێشتر بكرێت، ده‌بینرێت ئەو گرفتانەی ڕووبەڕووی نەوەی ئێستا بوونەتەوە، له‌وانه‌ى پێشتر ئاسانترن و به پێویستی زانی بە بیرکردنەوە لە ئامانجە هاوبەشەکان، هەمووان ڕۆڵی خۆمان بگێرین لە بنیاتنانی نەتەوەکەمان، چونكه ئەو بارودۆخەی ئێستا بۆ کوردستان ڕەخساوە، بە درێژاییی مێژوو لەمە باشتری بۆ نەڕەخساوە بۆ ئەوەی مافی چارەی خۆی دیاری بکات و نەوەکانی داهاتووش به‌پێى چۆنیەتیی مامەڵەی ئێستا بۆ قۆستنەوەی ئەم دەرفەتە، بڕیار لەسەر نه‌وه‌ی ئێستا دەدەن.
سه‌رۆكوه‌زیران هه‌رێمی كوردستان وته‌كه‌ی به چه‌ند پرسیارێك به‌كۆتا هێنا و گوتی "ئایا وانەکانی ڕابڕدوومان بیرچووەوە و ڕووبەڕووی یەکتر دەبینەوە؟! ئایا وەبەرهێنانمان لە دامەزراوەکان و بواری پەروەردەدا کردووە بۆ ئەوەی نەوەی داهاتوو باشتر ئامادە بێت؟! بێگومان، ئەم زانکۆیە باشترین نموونەی ئەم پێشکەوتنەیە، بەڵام هێشتا پێویستە کاری زیاتر بکەین، بەتایبەتی لە بوارى پەروەردەکردنی توێژى گەنجدا). ئایا ئەو بڕیارانەی داومانن، لەپێناو بەرژەوەندیی کوردستان بوو، یاخود بەرژەوەندیی خۆمان؟ ئایا ئەوەندە متمانەمان بە خۆمان هەیە بتوانین هەنگاو بۆ پێشەوە بنێین، ئەم دەرفەتە زێڕینە بقۆزینەوە بۆ ئەوەی زیاتر کۆنترۆڵمان بەسەر وڵاتی خۆماندا هەبێت". به پێویستیشی زانی كه ئه‌وان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بۆ کتێبەکانی مێژووی نه‌وه‌ی داهاتوو بده‌نه‌وه. دووپاتیشی كرده‌وه ئه‌گەر پێکەوە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە هاوبەشەکان کار بکرێت و سوود لە بیرۆکە و هەوڵەکانی کەسانی پسپۆڕ و ئه‌كادیمی وه‌ربگیرێت، دەتوانرێت شتێک دروست بکرێت شانازی پێوە بکرێت.