Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەکەکە دوو سەرکردەی دیکەی ئەنەکەسەی رفاندن

 

هەولێر-KPD.info-   سەرکردەیەکی ئەنەکەسە رایگەیاند،  ئێوارەی دوێنی سێ شەممە چەکدارانی پەکەکە دوو ئەندامی ئەنجوومەنی نشتیمانی کورد- سووریا دەستگیر کرد و بردیاننە جێگایەکی نادیار.

(محەممەد ساڵح)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "چەکدارانی پەکەکە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی (سلێمان ئۆسۆ) ئەندامی لیژنەی سیاسیی پارتی یەکێتیی کورد و ئەندامی لیژنەی پەیوەندیی دەرەوە لە ئەنجوومەنی نشتیمانیی کورد لە قامشلۆ و، هەروەها (نافع عەبدوڵڵا) ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتى کورد- سووریا لە گوندی خزنە لە شاری تربە سپی و، ڕفاندوونی و بۆ جێیەکی نادیاری بردوون."

ئەو سەرکردەیەی ئەنەکەسە گوتیشی، جیا لە ڕفاندنی سەرکردەکانیان، هەر دوێنی ئێوارە، جارێکی دیکە نووسینگەی ئەنەکەسە لە گەڕەکی کۆرنیشی قامشلۆ، لە لایەن چەکدارانی پەکەکەوە داخرا.

پێشتریش سەرکردەیەکی ئەنەکسە بە ماڵپەری فەرمیی پارتی رایگەیاندبوو، ئاسایشی پەکەکە لەم مانگەدا ٥ سەرکردەی دیکە ئەنەکەسەی دەستگیر کردوون و تا ئستا چارەنووسیان دیار نییە.

کاروان باعەدری