Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەیس نایف: پەكەكە لە تیرۆرکردنی 30 هاووڵاتیی شنگال بەرپرسیارە

شنگال-KDP.info-  سەرۆكی ئەنجومەنی شارۆچكەی شنگال ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا زیاتر لە 30 هاووڵاتی لە ناوچەی بندەستی پەكەكە لە شنگال تیرۆرکراون و ژمارەیەكیش بریندار كراون.

(وەیس نایف)، سەرۆكی ئەنجومەنی شارۆچكەی شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: ''پەكەكە لە شنگال و دەوروبەری، بەردەوام هەوڵ بۆ نانەوەی فیتنە و دووبەرەكی دەدات، بۆیە پێویستە هەرچی زووە ئەو هێزە نایاساییانە لە ناوچەكە نەمێنن، چونكە ئەوان هۆكارن بۆ نەگەڕانەوەی خەڵكی ناوچەكە.''

(وەیس نایف) گوتیشی: ''لە ناوچەی بندەستی پەکەکە لە ماوەی ڕابردوودا زیاتر لە 30 هاووڵاتیی خەڵكی شنگال لە لایەن پەكەكەوە تیرۆر کراون و ژمارەیەكیش بریندار كراون، ئەگەر ئەوان لە ناوچەكە نەمێنن، هەم خەڵك دەگەڕێتەوە، هەم كەسیش شەهید و تیرۆر ناكرێت.''

ڕابین شێروانی