Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار کرا

شنگال-KDP.info-  بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش ئاشکرای کرد، کەمێک پێش ئێستا توانیان لە شاری مووسڵ کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار بکەن.

(حوسێن قایدی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئێمە ئێستا لە نیزیک مووسڵین و توانیومانە کچێکی ١٠ ساڵانی کوردی ئێزدی لە شاری مووسڵ لە دەستی داعش ڕزگار بکەین، کە خەڵکی کۆمەڵگای گرعوزێرە و مانگێکە سەرقاڵی ڕزگارکردنی ئەو کچەین و ئێستا توانیمان ڕزگاری بکەین.''

بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی گوتی: ''بەردەوام دەبین لە ھەوڵەکانمان و لە چەند سەعاتی داھاتوودا مژدەی خۆشتر بە خەڵکی ئێزدی ڕادەگەیەنین.''

(حوسێن قایدی) گوتیشی: ''تا ئێستا ژمارەی ڕزگارکراوان گەیشتووەتە ٣ ھەزار و ١١ کەس.''

بڵند ئیبراھیم