Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بروسكەی سەرەخۆشیی مەکتەبی سەرۆک بەبۆنەی كۆچی دوایی شازاد ئەنوەر

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
خانەوادەی بەڕێزی هەڤاڵ شازاد ئەنوەر
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی کادیری دڵسۆز و ڕۆژنامەنووسی دیار و خاوەن هەڵوێست کاکە شازاد ئەنوەرمان پێ گەییشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان بە ئێوەی بەڕێز و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و هاوکاران و ڕۆژنامەنووسان ڕادەگەیەنین و بەشداری خەمتانین.
لە خودای گەورە داواكارین گیانی کاکە شازاد بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە گشت لایەك ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون
مەکتەبی سەرۆک
٢٢ـی٥ـی٢٠١٧