Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی سەرەخۆشیی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ کۆچی دوایی بەڕێز نەوشیروان مستەفا

بەبۆنەی كۆچی دوایی بەڕێز (نەوشیروان مستەفا) رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان،  پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری بەڕێزیان و چڤاتی نیشتمانی و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەین و هاوبەشی خەمیانین.

لە خودای گەورە داواكارین سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شادبکات..
انالله و انا الیه راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
19ی 5ی 2017