Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی رزگار کرا

شنگال-KDP.info-  بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لەدەستی داعش گوتی، شەوی رابردوو توانیان کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی لە مووسڵ لەدەستی داعش رزگار بکەن.

(حوسێن قایدی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "شەوی رابردوو نووسینگەی ئەوان بەھاوکاری ھێزە ئەمنییەکانی دھۆک توانیان لە پارێزگای مووسڵ کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی لەدەستی داعش رزگاربکەن کە لە قەزای شنگالدا خەڵکی دووگرێ یە. (قایدی) ڕوونیشی کردەوە، بەرزگارکردنی ئەو کچەیە ژمارەی رزگاربووان گەیشتە ٣ ھەزار و نۆ کەس.

بڵند ئیبراھیم