Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پڕۆژەیەكی بنیاتنەر لە قۆناغێكی هەستیاردا

 
 
ئامانج عەبدوڵڵا سوور
 
 
پڕۆژەی ئاوەدانی لە گەرمیان و هەڵەبجە، بەردەوامیی خەسڵەتی دانەبڕاوی هەموو ئەو پڕۆژانەیە كە لە پەنا ئاوەدانكردنەوە و بایەخدان بە ژێرخان سەرنج لە واقیع دەگرێت و چاوی لە بنیاتناوەی سبەنێیەكی گەشە.
 
 
هەڵپەی بێ چەندوچوونی سەركردایەتیی كارامە لەوەدا چڕ دەبێتەوە، كە لە دۆخی هەستیار و بارگاوی بە نائومێدی لە پنتێكدا چەق نابەستێت و تەمی نیگەرانی دەڕەوێنێتەوە، ئەوكات نەخشی حكوومەتێكی رەشید دەكێشێت.
 
 
(نێچیرڤان بارزانی) تەریب بەو هەوڵە بەردەوامەی بۆ پەرەگرتنی ئاوەدانی و ڕەگداكوتانی جومگەكانی حكوومەتێكی بەهێز و كارامە، هەمیشە پڕۆژەیەكی نوێ  دەخاتە روو.
 
 
لە نوێترین هەنگاوی پڕاكتیكیدا، خەمێكی تری لە قۆناغێكی هەستیار و ناوچەی هەستیاردا خستە بواری جێبەجێكردنەوە.
 
 
ئاخر ئەو دەمەی كوردستان لەنێو قەیرانێكی داسەپاوی داراییدایە، لە سەرێكەوە بەغدا قوتی بڕیوە و لە سەرێكی دیكەیشەوە زیاتر لە دوو ساڵە بەرامبەر مەترسیدارترین رێكخراوی تیرۆریستی دەجەنگێت و پێشمەرگە داستانی سەركەوتن بۆ مرڤایەتی دەنووسێتەوە .
 
هەرێمی كوردستان پەناگەی ئارامی هەموو ئەو ئاوارە و پەناهەندانەیە كە رووی تێدەكەن و لێكەوتەكانی ئەم واقیعە ئەوپەڕی بارگرانی بۆ سەرشانی حكوومەت جێ هێشتووە، بەڵام سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خاسیەتی بەردەوامی و دانەبڕان لە رەوتی گەشەسەندن رادەگەیێنێت.
 
 
وەك دەبینین لەم هەنگاوە نوێیەیدا، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژە بۆ هەڵەبجە و گەرمیان رادەگەیێَنێت و دەستی ئاوەدانی دەگاتە ئەو دوو دەڤەرەی كوردستان كە لە سەرێكەوە پڕۆژەی نیشتەجێبوون بۆ دەڤەری كەلار رادەگەیێنێت و لە لایەكی ترەوە گوژمەی 11 ملیار و 300 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردن و تەواوكردنی دوو پڕۆژە بۆ زانكۆی هەڵەبجە، تەرخان دەكات.
 
 
هەڵەبجە و گەرمیان كە بە شوناسی جێنۆساید دەناسرێنەوە و شاڵاوی دڕندانەی ئەنفال و كیمیایی رابردوویانی بە قەساوەت تەنیوە، لە سەرەرێی چاوەڕوانیی ئەوپەڕی پەرەگرتندان، ئەوە بۆیە راگەیاندنی پڕۆژەی ئاوەدانی لە گەرمیان و هەڵەبجە، قورسایی بەردەوامیی پڕۆژەكانی دەوڵەتمەدار رادەگەیێنێت و، ئەو راستییە ساغ دەكاتەوە كە ڕێگای پڕمەشاقەتی نائومێدیمان بڕیوە و ئاسۆ لێمانەوە روونە ‌و سبەینێیەكی گەش گەش دەبینین.