واشنتن-KDP.info- (مه‌سروور بارزانی)، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له سیمینارێكدا، له دامه‌زراوه‌ی هێرتێج، له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا، رووانگه‌ی كوردستانی بۆ عێراقی دوای داعش خستە ڕوو.
نزیكده‌بینه‌وه له كۆتاهێنانى شه‌ڕ له مووسڵ و كۆتایپێهێنانى داعش
(مه‌سروور بارزانی)، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له سیمینارێكدا، له دامه‌زراوه‌ی هێرتێج، له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش، نزیكه‌ی ١٧٠٧ پێشمه‌رگه شه‌هیدبوونه و بریندارانی پێشمه‌رگه‌ش له‌و ژماره‌یه زیاترن. گوتیشی: "لێره وه‌ستاووم بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له روانگه‌كانى خۆم له‌گه‌ڵ ئێوه هاوبه‌شى پێ بكه‌م، له باره‌ى ئه‌و بابه‌تى باسكرا". هه‌روه‌ها ئاماژەی دا: "وه‌ك ده‌زانن، ئێمه نزیكده‌بینه‌وه له كۆتاهێنانى شه‌ڕ له مووسڵ و كۆتایپێهێنانى داعش. ئێستا داعش له لێوارى له‌ناوچوونه له عێراقدا. ئه‌مه جه‌نگێكى سه‌خت بوو، له‌و كاته‌ى داعش هێرشه‌كانى ده‌ستپێكرد له عێراق و به تایبه‌تیش له دژى كوردستان له ٢٠١٤". سه‌باره‌ت به خایاندنی ماوه‌ی شه‌ڕی دژی داعش‌یش (مه‌سروور بارزانی) گوتی: "هه‌موومان پێشبینیمان ده‌كرد، ئه‌و جه‌نگه درێژخایه‌ن ده‌بێت. ئێستا ئێمه دێینه كۆتایى ئه‌و به‌شه‌ى سه‌خت بوو. ئێستا داعش له مووسڵ به‌ره‌و رووخان ده‌چێت. خوازیارم له ته‌واوى عێراقیش به یه‌كجارى كۆتایى بێت. به‌ڵام پێمان وا نییه شكستى سه‌ربازى داعش كۆتایى تیرۆر ده‌بێت له عێراق و هه‌رێمه‌كه‌شدا". له به‌شێكی دیكه‌ی سیمیناره‌كه‌یدا، گوتی: "سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش ئه‌و ئایدۆلۆژى و هزره توندڕه‌وییه به‌رده‌وام ده‌بێت. شوێنكه‌وتووانى له دواى داعش درێژه‌ى پێ ده‌ده‌ن". سه‌باره‌ت به درووستبوونی داعش‌یش گوتی: "هه‌موومان له‌وه تێده‌گه‌ین كه داعش به‌رده‌وامى رێكخراوى قاعیده‌یه و دواى داعش‌یش رێكخراوى هاوشێوه درووست ده‌بن و به‌رده‌وامى به هزرى توندڕه‌وى خۆیان ده‌ده‌ن و ده‌كرێت هه‌مووانیش بگرێته‌وه".
خوازیارین ته‌واوى پێكهاته هه‌واڵگرییه‌كانى جیهان به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن
هاوكات سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری روودانی شه‌ڕ له داهاتوودا دەڵێ: "ئێمه بڕوامان وایه شه‌ڕى داهاتوو، له رێگه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى نابێت و به‌ڵكو به شێوه‌ى هه‌واڵگرى ده‌بێت. خوازیارین ته‌واوى پێكهاته هه‌واڵگرییه‌كانى جیهان به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو هه‌وڵێك بخرێته گه‌ڕ بۆ وه‌ستاندنى ئه‌و كێشه‌یه بۆ هه‌تا هه‌تایه". هه‌روه‌ها گوتی: "پێویسته ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت كه هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى قوربانییانداوه و گیانیان به‌ختكردووه، ئێمه له به‌رامبه‌ریان سه‌رى خۆمان داده‌نه‌وێنین بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى گیانى خۆیان به‌خت كرد بۆ پاراستنى ئێمه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه". له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، له‌و سیمیناره‌دا، (مه‌سروور بارزانی)، گوتی: "هه‌رچه‌نده داعش له رووى سه‌ربازییه‌وه تێكده‌شكێت، به‌ڵام ده‌بێت بزانین دواى داعش چى رووده‌دات و ئێمه هه‌میشه باوه‌ڕمان وابووه، كه ده‌بێت رێككه‌وتنێكى نوێى سیاسى هه‌بێت له نێوان ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق و ئه‌مه‌ش پوخته‌ى باسه‌كه‌م ده‌بێت. پێكهاته‌ى زۆر له عێراق هه‌ن و كاریگه‌رى شه‌ڕى داعشیان له‌سه‌ر بووه و هه‌مووان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان رووبه‌ڕووى ئه‌و مه‌ینه‌تییانه بوونه‌ته‌وه، كه له لایه‌ن داعشه‌وه به‌سه‌ریان هێنراوه. پێویسته هه‌ڵه نه‌كه‌ین و وا بیر نه‌كه‌ینه‌وه كه داعش ته‌نیا گرفته. داعش ته‌نیا ئه‌نجامى قه‌یران و كێشه‌كانى دیكه‌یه و سه‌رى هه‌ڵداوه. پێویسته له بنچینه‌ى كێشه‌كان بڕوانیین هۆى بوونى داعش، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شكستى سیستمه سیاسییه‌كان له ناوچه‌كه و بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر ئه‌و كێشانه زاڵبین و دڵنیابین كه داعش و هاوشێوه‌كانى درووست نابنه‌وه، پێویسته له بنچینه‌ى كێشه‌كان بڕوانیین. ئێمه روانگه و نه‌خشه‌رێگه‌مان هه‌یه و خوازیارین بتوانین ئه‌و روانگه و نه‌خشه‌رێگه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانى هه‌رێمى تاوتوێ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت چاره‌سه‌رێك بێته ئاراوه و ئاشتى و سه‌قامگیرى له هه‌رێمه‌كه‌مان و ناوچه‌كه‌مان بێته‌كایه‌وه. له برى ئه‌وه‌ى ته‌نیا له باتى خه‌ڵكه‌كه‌مان بڕیار بده‌ین، پێویسته راى ئه‌وانیش وه‌ربگرین و بزانین خه‌ڵكى كوردستان به گشتى چی‌یان ده‌وێت.
بڕیارمان داوه ریفراندۆمێك ئه‌نجام بده‌ین و ریفراندۆمێكى زۆر دیموكراسى ده‌بێ
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له سیمینارێكدا گوتیشی، بڕیاریشمان داوه ریفراندۆمێك ئه‌نجام بده‌ین و ریفراندۆمێكى زۆر دیموكراسى ده‌بێت و په‌یڕه‌وكردنى مافێكى دیموكراسییه و له وڵاتانى دیموكراسى په‌یڕه‌و ده‌كرێت و پێویسته له خه‌ڵكى خۆمان بپرسین ئه‌وان چۆن داهاتووى خۆیان له‌گه‌ڵ به‌غدا داده‌ڕێژن و چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه و پێویسته چۆن بژین و ئه‌وانیش ده‌بێت به‌شدار بن له دیاركردنى داهاتووى خۆیان و دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانمان زانى، دانووستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستپێده‌كه‌ین.
ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا دانووستانمان ده‌ستپێكردووه و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى به‌غدا له دانووستانین
ئاماژەیشی دا، ئێستا ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا دانووستانمان ده‌ستپێكردووه و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى به‌غدا له دانووستانین و ناكرێت ئێمه قسه له‌گه‌ڵ یه‌ك نه‌كه‌ین و پێویسته قسه بكه‌ین و خاڵى هاوبه‌ش بدۆزینه‌وه. ئه‌وه‌ى ئێمه پێشنیازى ده‌كه‌ین، دۆخه‌كه ئاڵۆز ناكات، به‌ڵكو چاره‌سه‌ره. پێمان وا نییه ئه‌وه‌ى ده‌مانه‌وێت به‌ده‌ستى بهێنین، كاریگه‌رى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێمه و به‌غدا له داهاتوو نابێت. ئێمه به چاره‌سه‌رى ده‌بینین. ئێستا كێشه‌كان چاره‌سه‌ریان بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و ده‌بێت چاره‌سه‌رى ئاشتییانه بدۆزینه‌وه. رێگه‌چاره ئاشتییه‌كان باشترین رێگه‌چاره‌ن و ده‌بێت له‌وێوه ده‌ستپێبكه‌ین و له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ین كه پێكه‌وه ده‌بێت باشترین چاره‌سه‌ر بدۆزینه‌وه. پێویستیشه له‌وه تێبگه‌ین، ئه‌گه‌ر سیستمى حوكمڕانى شكستى نه‌هێنابا، ئێستا رووبه‌ڕووى ئه‌م ئاسته‌نگانه نه‌ده‌بووینه‌وه، وه‌ك تیرۆر و دابه‌شكارى و پچڕانى شیرازه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و كێشه ئابوورییه‌كان هه‌مووشیان كێشه‌ى تێكهه‌ڵكێش و ده‌رهاویشته‌ى شكستى حوكمڕانین.
له واشنتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسان بۆچوونمان ئاڵوگۆڕكردووه
لەکۆتایی سمینارەکەدا (مه‌سروور بارزانی)، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، ئێستاش ده‌زانین له‌كوێوه كێشه‌كان ئاڵۆز بوونه و خوازیارین بتوانین خاڵى هاوبه‌ش بدۆزینه‌وه و هه‌موومان به ئارامى و سه‌قامگیرى و ئاشتیى بژین. لێره‌ش له واشنتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسان بۆچوونمان ئاڵوگۆڕكردووه و قسه‌مان له‌سه‌ر دنیابینى و پێشنیازه‌كانى ئێمه بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌كان كراوه. خوازیارین ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ى هه‌یه بتوانێت داهاتوویه‌كى روونتر و گه‌شتر بۆ داهاتووى ئێمه دابین بكات".
لە کوردستان ٢٤ـەوە