Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە هونەرمەندی گەورەی كورد مەزهەر خاڵقی دەكات

هەولێر-KDP.info-  سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە هونەرمەندی گەورەی كورد (مەزهەر خاڵقی) کرد و لە دیدارەکەدا (مەزهەری خاڵقی) رایگەیاند کە، هەموو توانا و بەرهەم و چالاكییەكانی دەخاتە خزمەت پڕۆسەی سەربەخۆیی كوردستان.

ڕۆژی سێشەممە 25ـی 4ـی 2017 لە سەلاحەددین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە هونەرمەندی گەورە و ناوداری كورد (مەزهەر خاڵقی) كرد.
لە دیدارەكەدا (سەرۆك بارزانی) وێڕای ئەحواڵپرسینی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی (مەزهەر خاڵقی) كرد بەهۆی ئەو ڕۆڵەی لە ژیانی فەرهەنگی و كولتووریی گەلی كوردستان گێڕاویەتی و هەروەها هەڵوێستە نیشتیمانپەروەرەكانی  بەرز نرخاند و هیوای تەندروستی بۆ خواست و ڕایگەیاند كە (مەزهەری خاڵقی) جێگەی شانازیی هەموو لایەكمانە.
هەر لەم دیدارەدا (مەزهەر خاڵقی) سوپاسی ئەرك و ماندووبوون و خەباتی (سەرۆك بارزانی) كرد و وێڕای ئاماژەدان بە سیاسەت و ستراتیژی (سەرۆك بارزانی) لەبارەی سەربەخۆیی ئەوەی خستەڕوو كە هەموو توانا و بەرهەم و چالاكییەكانی دەخاتە خزمەت پڕۆسەی سەربەخۆیی كوردستان.