Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

شاندێکی پارتی لە نەرویج دۆخی کوردستانیان خستە بەرباس

نەرویج-KDP.info-  شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی نەرویجی کرد و چەندین دیداری گرینگی لەگەڵ کاربەدەستانی نەرویج ساز کرد.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا شاندێكی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرمی سەردانی نەرویجی كرد و لەو سەردانەدا چەندین دیداری گرینك و سیمیناری ساز دا؛ لەوانە دیدار لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی نەرویج، سەروكی شارەوانیی ئۆسلۆ, پەرلەمان و لیژنەی پێوەندییەکان و لیژنەی سەربازیی پەرلەمانی نەرویج و، بەشداری لە ٦٦ـەمین كونفرانسی پارتی كریكارانی نەرویجدا و, بەڕێوەبردنی دیبەیتێك لە سەنتەری نۆبڵ بۆ ئاشتی و سمینارێک بۆ كوردانی دانیشتووی ئوسلۆ بە هەماهەنگیی ناوچەی نەرویجی پارتیمان.

شاندەکە چەندین دیداری لەگەڵ کاربەدەستانی نەرویج پێکهێنا و لە دیدارەکاندا دۆخی هەرێمی کوردستان خرانە بەرباس.