Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بە سەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی، پارتی و یەكێتی کۆ بوونەوە

فۆتۆی ڕووداو

 

هەولێر-KDP.info-  بە سەرپەرشتیی (سەرۆك بارزانی)، مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەبارەی پرسی ڕاپرسی و كاراكردنەوەی پەرلەمان كۆ بوونەوە.

کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لە پیرمام بەڕێوە دەچێت، وەک زانراوە تەوەری سەرەكیی کۆبووەوەی نێوان شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، میكانیزمەكانی ئەنجامدانی ڕاپرسییە و چەند پرسێکی دیکەش دەخەنە بەر باسەوە.

کۆبوونەوەکە (سەرۆک مەسعوود بارزانی) سەرپەرشتیی دەکات و شاندی پارتی پێکهاتووە لە (فازڵ میرانی) سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی، (مەسروور بارزانی) و (مەحموود محەممەد)، (رۆژ نووری شاوەیس)، (هۆشیار زێباری)، (ئازاد بەرواری) ئەندامانی مەکتەبی ساسییە،
شاندەکەی یەکێتییش بە سەرۆکایەتیی (کۆسرەت رەسووڵ)ـە و ئەندامانیشی (مەلا بەختیار)، (ئاسۆ مامەند)، (عومەر فەتاح)، (حاکم قادر) و (رزگار عەلی)ـین.