Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

‎دیدارێکی تایبەت لە یادی 119مین ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەری ساز دەکرێت

 

هه‌ولێر-KDP.info-  ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە یادی 119مین ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردیدا دیدارێك ساز دەکات و تێیدا کەسانی پسپۆڕ و شارەزا لە بواری ڕاگەیاندن، شرۆڤه‌كانیان ده‌خه‌نه‌ ڕوو.

‎سبه‌ینێ 23-4- 2017، لە باڵاخانه‌ی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان دیدارێک بۆ یادی ڕۆژی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی ساز دەکرێت.

‎(شڤان حه‌مدی) ئەندامی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان  گوتی، ئه‌م دیداره‌ی سبه‌ینێ كه‌ لەژێر ناوی "ئەرکی راگەیاندن لە قوناغی رزگاریی نیشتمانیدا"یه‌، درێژكراوەی کار و چالاکییەکانی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتییه‌ بەبۆنەی 119مین ساڵڕۆژی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی.

‎لەم دیدارە تایبەته‌دا چەند بابەتێک لەلایەن کەسانی پسپۆڕ و شارەزا لە بواری ڕاگەیاندن توێژینەوەیان بۆ کراوە، پێشکەش دەکرێن.