Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا چادرگەی حەسەنشامی بەسەر کردەوە

حەسەنشام-KDP.info-  به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ره‌وش و گوزه‌رانی ئاواره‌كانی مووسڵ له‌ چادرگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، (زیگمار گابرێل) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له ‌په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئاواره‌كانی چادرگه‌ی حه‌سه‌نشامی به‌سه‌ر كرده‌وه‌.

رێككه‌وتی ٢٠/٤/٢٠١٧ به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون و له‌نزیكه‌وه‌ بینینی دیمه‌نه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی ئاواره‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ هه‌رێمی كوردستان، (زیگمار گابرێل) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی چادرگه‌ی حه‌سه‌نشامی كرد كه‌ تێیدا ئاواره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وای له‌خۆگرتووه ‌و له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه‌ ئه‌ركی ئیداره‌دانی ئه‌و كه‌مپه دەدرێ.

له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ چادرگه‌ی حه‌سه‌نشام، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا له‌ ره‌وش و گوزه‌رانی ئاواره‌كانی كۆڵییه‌وه و پێشنیارو بیروبۆچونه‌كان له‌باره‌ی باشتركردنی بارودۆخی ئاواره‌كان و هاوكاریكردنی زیاتریان باسی لێوه‌كرا‌ و له‌و میانه‌شدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌ گرنگییه‌وه‌ باسی له‌ هاوكاریكردنی ئاواره‌كان و كرد و رایگه‌یاند هه‌وڵده‌ده‌ین بتوانین كێشه‌ی كاره‌با له‌ كامپه‌كان چاره‌ بكه‌ین, چونكه‌ به‌ هاتنی وه‌رزی گه‌رما بارودۆخی ئاواره‌كان زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت.