Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

هاوکاری پێشکەش بە ٢٨١ ئازیزی ڕانیە و قەڵادزێ کرا

ڕانیە-KDP.info-  بە سپۆنسەری دەوڵەمەندان و خاوەن کۆمپانیاکانی کوردستان لە سنووری ڕانیە و قەڵادزێ دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی پێشکەش بە ٢٨١ منداڵی بێباوک کرد.

ڕێکەوتی ٢٠ی نیسانی ٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سنووری ڕانیە و قەڵادزێ هاوکاریی پێشکەش بە ٢٨١ منداڵی بێباوک کرد و هاوکارییەکان مانگانە بۆ منداڵان دابین دەکرێن.

لەم قۆناغەی پرۆژەی چاودێریی ئازیزاندا ٣٥٠١ منداڵ سوودمەند دەبن و بۆ ماوەی پێنج مانگ هاوکاریی مانگانەیان بۆ دابین دەکرێت.

لە لایەکی دیکەوە ڕێکخراوی تەکافولی خێرخوازیی ئیسلامی لە ڕێی (دەزگای خێرخوازیی بارزانی)یەوە ٢٠ کارتۆن دەرمانی بۆ بنکە تەندروستییەکانی کەمپەکانی دیبەگە دابین کرد.

ڕێکەوتی ٢٠ی نیسانی ٢٠١٧ بە مەبەستی پێشکەشکردنی هاوکاریی تەندروستی بۆ ئاوارەکانی نەینەوا و دەوروبەری، ڕێکخراوی تەکافولی خێرخوازیی ئیسلامی ٢٠ کارتۆن دەرمان و پێداویستی بۆ  ئاوارەکان دابین کرد و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەسەر بنکە تەندروستییەکانی کەمپەکانی دیبەگەدا دابەشی کرد.

بنکەی تەندروستی لە زۆربەری کەمپەکانی ئاوارەکاندا هەیە، بەڵام بە هۆی خراپیی ڕەشی ئاوارەکانەوە زۆربەیان بە کەمیی دەرمانەوە گرفتارن و لە ڕێی ڕێکخراوە خێرخوازییەکانەوە، بەشێکی دەرمان و پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکرێت.