هەولێر-KDP.info- له دیدارێكدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییی هه‌رێمی كوردستانی به‌رز نرخاند و به‌رده‌وامیی هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی ئه‌ڵمانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20-4-2017، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له (زیگمار گابریێل) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێم و پێشمه‌رگه‌ی نیشان دا بۆ خۆڕاگری و به‌رگریكردن له بنه‌ماكانی مرۆڤایه‌تی و پاراستنی هه‌موو پێكهاته‌كان له هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران، كه ئه‌مه‌ش جێگه‌ی ڕێز و پێزانینی ئه‌ڵمانیا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییی هه‌رێمی كوردستانی به‌رز نرخاند و به‌رده‌وامیی هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی ئه‌ڵمانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه. جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان ئه‌ڵمانیا و هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا تۆكمه‌تر بكرێت. بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایش، بنه‌مای دیالۆگ و گفتوگۆی به باشترین ڕێگه‌چاره زانی.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی ئه‌ڵمانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی تیرۆردا كرد و، هیوای به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی خواست. ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی ده‌ربڕی بۆ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا له هه‌موو بواره‌كاندا.
سه‌باره‌ت به كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایش، (نێچیرڤان بارزانی) ئاماژه‌ی دا كه له ڕووی سه‌ربازییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا هه‌یه، به‌ڵام له بواره‌كانی دیكه‌دا هیچ گفتوگۆیه‌كی جیددی نه‌بووه و به پێویستی زانی له‌مباره‌یه‌وه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ڕۆڵی خۆی ببینێت.
ده‌رباره‌ی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانیش سه‌رۆكوه‌زیران ئاماژه‌ی دا كه ڕیفراندۆم مافێكی سروشتیی خه‌ڵكی كوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات. دووپاتیشی كرده‌وه كه خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان باوه‌ڕیان به‌وه نییه داهاتوو و مافه‌كانی خۆیان به ڕێگه‌ی توندوتیژی دابین بكه‌ن، به‌ڵكو پێویسته به ڕێگه‌ی گفتوگۆیه‌كی جیددی بێت و له‌م نێوه‌نده‌شدا كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانێت هاوكار بێت.
هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی گشتیی ناوچه‌كه و به‌ره‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
سەرلەبەیانیی دوێنێ چوارشەممە 19-4-2017، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گەیشتە بەغدا، شەوی رابردوویش لە رێی فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی کوردستانەوە پێشوازی لێ کرا.