Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

هەڵگورد حیکمەت: بە فەرمی هیچ گۆڕانکارییەک لە پۆستەکانی وەزارەتی پێشمەرگەدا نەکراوە

هەولێر-KDP.info-  بەڕێوبەری گشتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، چاوەڕێی گۆڕانکاری لە وەزارەتی پێشمەرگەدا دەکرێت، بەڵام هێشتا بە فەرمی گۆڕانکاریی تێدا نەکراوە.

بەڕێوبەری گشتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، عەمید (ھەڵگورد حیکمەت) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا باس لە گۆڕانکاری دەکرێت و لەو بارەیەوە لێدوانی جیاجیاش دەدرێت و باسی ھەندێک کەسایەتیش دەکرێت و ئێمەش چاوەڕوانی گۆڕانکارین، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی ھیچ گۆڕانکارییەک نەکراوە و بڕیاری لەسەر نەدراوە.''

عەمید (ھەڵگورد حیکمەت) گوتیشی: ''لە وەزارەتی پێشمەرگەدا سێ خاڵ ھەیە، پێویستە کاریان لەسەر بکرێت؛ ھەیکەلی وەزارەتی پێشمەرگە و پلە بەرزرکردنەوە و خانەنشینکردن. چونکە گوشارێکی زۆری پلەمان ھەیە، لەبەر ئەوەی لە ھەندێک شوێن عەمید بەرپرسی بەشە، کە پێشتر پێویست بوو پۆستەکەیان لە جێگری بەڕێوبەری گشتی کەمتر نەبێت، بۆیە پێویستە کێشەی خانەنشینی چارە بکرێت و دوای ئەویش دەست بە بەرزکردنەوەی پلەکان بکرێت.''

بڵند ئیبراھیم