هه‌ولێر-KDP.info- شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌ردانی شاری كه‌ركووك ده‌كات. بڕیاره ئه‌و شانده له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆ ببێته‌وه و پرسی چاره‌نووسی ئه‌و شاره ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی گفتوگۆكان ده‌بێت.
(رێبوار تاڵه‌بانی) سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، كه سه‌ردانه‌كه "به‌منزیكانه" ده‌بێت. ئه‌و، كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی به ته‌واوی دیاری نه‌كرد.
(رێبواری تاڵه‌بانی) ده‌ڵێ، "بڕیاره ئه‌و شانده هاوبه‌شه‌ی پارتی و یه‌كێتی كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه ناوخۆییه‌كانی كوردستان و به‌غدا كۆ بوونه‌وه، سه‌ردانی كه‌ركووك بكه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكدا كۆ ببنه‌وه.''
وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر چاره‌نووسی كه‌ركووك، (تاڵه‌بانی) كه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوووكه به وه‌كاله‌ت، گوتی، ''ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوووك ده‌یه‌وێ به‌غدا "خشته‌یه‌كی كاتی" بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق دابنێت، خۆ ئه‌گه‌ر به‌غدا ئه‌و كاره‌ی نه‌كرد، ئه‌وا ئه‌وكات به‌رپرسیاره‌تیی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكوومه‌تی هه‌رێم و پارێزگای كه‌ركووك.''
هه‌ڵبه‌ت (رێبواری تاڵه‌بانی) ئاماژه‌ی به‌وه نه‌دا كه خشته كاتییه‌كه چۆن ده‌بێ و چ كاتێكیان دیاری كردووه، به‌ڵام گوتی، "له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتیدا باس له‌و پرسه‌ش ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه "تا ئێستا به روونی دیار نییه كه‌ركووكییه‌كان له ریفراندۆمی كوردستاندا به‌شدار ده‌بن یان نا".
رۆژی 28ی مانگی ئاداری رابردوو، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بڕیاری دا، ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر هه‌موو داموده‌زگا حكوومه‌تییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه هه‌ڵبكرێت. ئه‌و بڕیاره، كاردانه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراقی لێ كه‌وته‌وه و له په‌رله‌مانی به‌غدایش هه‌وڵ درا بڕیاره‌كه هه‌ڵبوه‌شتێندرێته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
دوای ئه‌و بڕیاره، زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوون كه خه‌ڵكی شاره‌كه‌یان، به‌شداری له ریفراندۆمی كوردستان بكه‌ن.
هاوكات (د.رۆژ نووری شاوێس) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، دووپاتی كرده‌وه كه به‌غدا له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمدا "كه‌مته‌رخه‌م" بووه، بۆیه ئاشكرای كرد "له میانه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستاندا، كه‌ركووكییه‌كان به‌شدار ده‌بن و ئه‌مه‌ش به واتای جێبه‌جێكردنی قۆناغی سێی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عێراقه".
(رۆژ نووری شاوێس)، دوای كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ كۆنسووڵ و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی له كوردستان، ئه‌و قسانه‌ی له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا گوت.
بڕیاره بوو به‌پێی سێ قۆناغی مادده‌ی 140 له ده‌ستووری عێراق و تا 31/12/2007، چاره‌نووسی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم یه‌كلا بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و مادده ده‌ستوورییه تا ئێستایش جێبه‌جێ نه‌كراوه.
كاوه جه‌م