Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەباح رەنجدەر) دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی، خوالێخۆشبوو (سەباح رەنجدەر) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

بۆ هەڤاڵ و هاوکارمان شاعیری بەڕێز (سەباح رەنجدەر)

بە داخ و پەژارەوه‌ هەواڵی کۆچی دوایی (مامۆستا بەفرین خەلیل) هاوسەری بەڕێزتانمان پێگه‌یشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیزان مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان بێت، جارێکی دیکە پرسەی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بەدوور بگرێت.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٨ی ئاداری ٢٠٢٤